“جاك ما”ی چینی و دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی “عه‌لی بابا” وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی ئاسیا دیاریكراو كۆی سامانه‌كه‌ی ده‌گاته 28 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.
به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی “دۆیچه ڤله”، (جاك ما) كه پێشتر مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه‌و ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی (عه‌لی بابا)ی دامه‌زراندووه، پێش (لی كا شینع)ی هاونیشتمانی داوه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رووی لیستی ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی ئاسیای گرتبوو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: (جاك ما) زۆری سامانه‌كه‌ی له‌پشكی خۆی كه له %6.3 ی كۆمپانیای (عه‌لی بابا)یه به‌ده‌ستهێناوه.
جاك ما، دوای له‌ده‌ستدانی كاری مامۆستایه‌تی و دوای گه‌ڕانێكی زۆر به‌شوێن كاردا بێ‌ئومێد ده‌بێت و له‌ساڵی 1999دا‌و لهبێكاریدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ماڵپه‌ڕی (عه‌لی بابا)ی به‌ناوبانگ بۆ كاروباری بازرگانی ئه‌لكترۆنی دروست ده‌كات، كه له‌ئێستادا نرخی كۆمپانیاكه 259 ملیار دۆلاره.