بانكی نێودەڵەتی لەراپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە داهاتی تاكەكەس لە هەردوو وڵاتی سوریا و عیراق دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.ئەویش بەهۆی ئەو شەڕو خوێن رشتنەی ئەو وڵاتانەی گرتۆتەوە.
بانكی نێودەڵەتی لەنوێترین راپۆرتیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات زیانەكانی شەڕو ئاڵۆزییەكان لەسوریا و بەردەوامی خوێن رشتن لەعیراق گەیشتۆتە زیاتر لە35 ملیار دۆلار.
ئەوەش خراوەتەڕوو لە سوریا داهاتی تاكەكەس بەرێژەی 23% دابەزیوەو لەعیراقش بەرێژەی 28% و لە لوبنانیش بەرێژەی 11% و لەهەر یەك لە وڵاتەكانی توركیا و ئوردن و میسریش بەرێژەی 1.5% داهاتی تاكەكەس دابەزیوە.راپۆرتەكە هۆكاری دابەزینی داهاتی تاكەكەسی لە سوریا بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە شەڕو ئاژاوەو توندوتیژی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوەو هەروەها ئاوارەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی ئەو وڵاتە، لەلایەكی تریشەوە تەقاندنەوەو داڕمانی ناوەندە بازرگانییەكان و وێرانبوونی ژمارەیەكی زۆر لەباڵەخانەبازرگانییەكان لەگەورەترین هۆكارەكانی كەمبونەوەی داهاتی تاكەكەسن.