له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكانیان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21-11 خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ده‌ستیان به مانگرتن كرد‌و به‌شێكیان نه‌چوونه ناو هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆش بۆ كاروباری خوێندكاران داوایان لێده‌كات بڕۆنه‌وه ناو هۆڵه‌كانی خوێندن، چونكه جێگری سه‌رۆك حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
د. ئاراس زه‌ینه‌ڵ، یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران رایگه‌یاند: پێشتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گروپی هه‌ڵوێست كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی گوێ لهداواكهیان بگرن كه داوای زیادكردنی ده‌رماڵه‌یه، به‌ڵام یاسایه‌ك له عیراق ده‌رچووه كه تایبه‌ته به‌زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران و تا ئێستا نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه هه‌ر كات ئه‌و یاسایه جێبه‌جێكرا له‌هه‌رێمیش كاری بۆ ده‌كرێت.
له‌داواكارییه سه‌ره‌كیه‌كانی گروپی هه‌ڵوێست كه نوێنه‌رایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌ن زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی ناوشاره له 40 هه‌زاره‌وه بۆ 100 هه‌زار دینار و ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار له 60 هه‌زاره‌وه بۆ 150 هه‌زار دینار.
د. ئاراس وتیشی: “به‌پێی یاساكه‌ی به‌غدا ده‌رماڵه‌ی خوێندن به‌بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و خوێندكارانهیه ئاستی بژێویان باش نییه، له‌گه‌ڵ بڕی 150 هه‌زار دینار بۆ خوێندكارانی دكتۆرا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
داواشی له خوێندكاران كردن بچنه‌وه ناو هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه، چونكه خۆیان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و له‌وانه‌كانیان دواده‌كه‌ون غیاب ده‌درێن.
راشیگه‌یاند: كه شه‌وی رابردو عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌له‌فۆن به‌ڵێنی به‌سه‌رۆكی زانكۆ داوه كه كێشه‌ی خوێندكاره‌كان چاره‌سه‌ر بكات و هه‌ركات یاساكه له‌به‌غدا جێبه‌جێكرا ئه‌وانیش راسته‌وخۆ بیخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سەرچاوە : خەندان