له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی دابه‌زینی نرخی رۆبڵ به‌رانبه‌ر دۆلار، سه‌رۆك ئۆباما به‌نیازه بڕیارێكی نوێ دژی مۆسكۆ واژۆ بكات كه په‌ستانی زیاتر له‌سه‌ر ئابووری روسیا دروستده‌كات و به‌وه‌ش رووبه‌ڕووی هه‌ره‌س ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆشكی سپی، جاش ئێرنێست، رۆژی سێ شه‌م، ١٦ دیسێمبه‌ر، رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده سه‌رۆك ئۆباما نیگه‌رانه ده‌رباره‌ی بڕیاری پشتگیریكردنی ئۆكرانیای ٢٠١٤،(The Ukraine Freedom Support Act)، به‌ڵام بڕیاره‌كه نه‌رمی زیاتر به ئۆباما ده‌دات بۆ چه‌سپاندنی سزای زیاتر دژی روسیا بۆ ئه‌و كارانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ئه‌نجامیده‌دات.
بڕیاره‌كه یارمه‌تی ئۆباما ده‌دات تاكو چه‌ك بۆ ئۆكرانیا بنێرێت، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویست ناكات تا بینێرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره سزای زیاتر دژی سێكته‌ری وزه و به‌رگری روسی ده‌سه‌پێنێت.
سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دژی روسیا، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌یه‌كه‌وه، ئابووری روسیایان داپڵۆسیوه. له هه‌وڵێكی ناكامدا رۆژی سێشه‌ممه، بانكی ناوه‌ندی روسیا نرخی سود (زیاده)ی دراوه‌كه‌ی زیادكرد له سه‌دا ١٠.٥ بۆ سه‌دا ١٧.
ئه‌م زیادكردنه شكانی نرخی رۆبڵی رانه‌گرت، دراوی روسی له‌ئێستادا له نزمترین نرخ دایه له ساڵی ١٩٩٨ وه و زیاتر له سه‌دا ٥٠ نرخی خۆی له‌ده‌ستداوه دژی دۆلار. كۆی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی روسیا له‌وانه‌یه له سه‌دا ٤.٥ دابه‌زێت له ٢٠١٥ دا ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بێته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیری روسیا، ئۆلگا گۆلۆدێتس، رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری چاوه‌ڕوانكراوه.
سه‌رۆكی روسیا، ڤلادیمێر پۆتن، خۆی كێشه ئابوورییه‌كانی روسیای باسكردووه، به‌ڵام رۆژئاواییه‌كانی تاوانباركرد به تێكدانی شكۆی روسیا.