ئابووری توركیا لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا یەكو پۆینت 7 گەشەی كردووەو ئەوەش بەنزمترین ئاست دادەنرێت پەیمانگای ئاماری توركیا ئاشكرایكرد، لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا كۆی بەرهەمی ناوخۆیی توركیا بەڕێژەی لەسەدا 2 پۆینت 2 گەشەی كردووە، بەڵام لەچارەكی سێیەمی ئەمساڵدا ئابووری توركیا بەڕێژەی لەسەدا 1 پۆینت 7 گەشەی كردوەو ئەوەش لەسەر بنەمای ساڵانە بەنزمترین ئاست دادەنرێت، هەروەها كەمتریشە لەو پێشبینیانەی ئابوریناسان هەیانبوو كە چاوەڕێیان دەكرد تێكڕای گەشەی ئابووری بگاتە لەسەدا 2 پۆینت 9.
ئابووری توركیا نزمترین ئاستی گەشەكردن تۆمار دەكات
