ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هێنانی پەلەوەرو بەروبومی كێڵگەكانی پەلەوەری 22 وڵاتی جیهان قەدەغە دەكات.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە: كە هاوردەكردنی پەلەوەرو گۆشتی بەستوو و هێڵكەو پەڕو پەلەوەری زینە لە وڵاتانی بەنگلادیش، ژاپۆن، باشوری ئەفریقا، ئەندۆنیسیا، كۆربای باكورو باشوور، ولایەتی كالیفۆرنیا، سریلانكا، مەكسیك، نیپاڵ، هۆڵەندا، لیبیا، روسیاو بەریتانیاوە قەدەغە دەكات.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: مەبەست لە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە، رێگرتنە لەبڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە.