“هەڵئاوسان لە عێراق بەڕێژەی 1.3 زیادیكردوە “

وەزارەتی پلاندانان ‌و هاریكاری گەشەپێدانی عیراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی خۆراك‌و كرێی خانووەوە، لەمانگی رابردوودا هەڵئاوسان بەڕێژەی لەسەدا 1 پۆینت 3 بەرزبۆتەوە.
 عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان‌و هاریكاری گەشەپێدانی عیراق رایگەیاند: دەزگای ناوەندی ئامار لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ڕووپێویەكیان بۆ نرخی كاڵا‌و خزمەتگوزاریەكان ئەنجامیان داوە‌و لە ئەنجامدا دەركەوتووە، هەڵئاوسانی نرخ بەڕێژەی لەسەدا 1 پۆینت 3 بەرزبۆتەوە‌و لەسەر بنەمای ساڵانەش بەڕێژەی لەسەدا 3 زیادیكردوە.
وتیشی: ئەو ڕووپێویەی كراوە جگە لە پارێزگاكانی نینەوا‌و سەڵاحەدین‌و ئەنبار‌و كەركوك، پارێزگاكانی دیكەی عیراقی گرتۆتەوە‌و نرخی خۆراك‌و تەندروستی‌و پەروەردە‌و كرێی خانوو و كرێی گواستنەوە‌و چەند بابەتێكی دیكە بەهەند وەرگیراوە، خۆراك‌و كرێی خانووش زۆرترین هەڵشانی نرخیان تۆماركردووە.