بهپێی یاسای زمانه فهرمییهكان، دهبێت لهمهودوا شمهك و كاڵا هاوردهكراوهكان بهزمانی كوردی لهسهری نوسرابێت،جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت،ئەو یاسایە دەبێتە هۆی لاوازكردنی كاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستاندا .
یاسین رەحیم فەرەج بە سایتی ژوری بازرگانی سلێمانی راگەیاند:”دەستخۆشی لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەو یاسایە و هەریاسایەكی تر كە خزمەت بە ئابوری وڵات و ئاسایشی نەتەوەی و هاوڵاتیانی هەرێم بكات،بەڵام ئەوەی جێی داخە كە هەندێك یاسا كە پەیوەستن بە لایەنی ئابوری هەرێمەوە لە پەرلەمان دەردەچێت و حكومەتیش رزامەندی لەسەر دەدات بێئەوەی راوبۆچونی ژورە بازرگانیەكان و كەسانی پسپۆڕو شارەزای ئابوری وەربگرن تاوەكو بزانن سودەكەی زیاترە یان زیان .
.جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشیوایە :”یاسایی زمانە فەرمیەكان تەنها لایەنە باشەكانی خراوەتە ڕو دەبوایە رەچاوی ئەوەیان بكردایە كە كاتێك بازرگانانی هەرێم كاڵا هاوردە دەكەن هەرێم دوا وێستگەی ساغكردنەوەی كاڵاكانیان نییە،بەڵكو هەرێم شوێنێكە بۆ رەوانەكردنی كاڵاكان بۆ چەند وڵاتێك كە لەوانەیە ئەو وڵاتانە قبوڵیان نەبێت كاڵاكان وەربگرن ئەگەر بە كوردی لەسەری نوسرابێت” .
یاسین رەحیم فەرەج ئاشكراشیدەكات،هەندێك جار كاڵاكان لە هەرێمی كوردستانەوە بەشێوەیەكی فەرمی نانێردرێن بۆ وڵاتان بۆیە ناكرێت بەزمانی كوردی لەسەری نوسرابێت هەروەها بازرگانەكانی هەرێم نێودەوڵەتی نین و وڵاتەكەشمان بازارێكی وەهای نیە كە هەمو ئەو كاڵایانەی تێدا ساغبكرێتەوە .
جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باسلەوەشدەكات،”هەندێك جۆری كاڵا هەیە كە بەهیچ شێوەیەك كارگەكەی ئامادەیی ئەوەی تێدانیە كە بەكوردی لەسەری بنوسێت،بۆیە لە بری بڕیارێكی وەها كە جۆرێك لە موزایەدەی پێوەدیارە ،دەكرا كار لەسەر كوالیتی و هاوردەكردن و بە سیستەم كردنی كاری بازرگانی بكرێت ،چونكە ئم یاسایە ناتوانێت خزمەت بە كاری بازرگانی بكات و بگرە كاری بازرگانی لاواز دەكات .
یاسین رەحیم فەرەج رەخنە لەبەشێك لە پەرلەمانتارن دەگرێت و دەڵێت:” پێویستە لەسەر پەرلەمانتاران بۆ دەركردنی یاسایەكی وەها گرنگ ئەوەندەش خۆیان بە پرۆفیشناڵ نەزانن و بێنە دەرەوەی ژورەكانیان و پێش دەركردنی هەر یاسایەك راوبۆچونی كەسانی پسپۆڕو شارەزایان وەرگرن دواتر بیكەنە دواین بڕیار لەسەر یاساكە .
دەركردنی ئەم یاسایە لەكاتێكدایە كە یهكێتی ژووره بازرگانیهكانی كوردستانیش گلهیی و رهخهیان له بەشێكی یاساكه ههیه .