كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 100 ملیۆن دۆلار قه‌رزارێتی، و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و پاره‌یه نه‌داته‌وه، رووبه‌روی سزاده‌بێته‌وه.
كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی، كه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی چه‌ند سالێكه له‌كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بوو تا 17ی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ 100 ملیۆن دۆلاری بدایه به هاوبه‌شه‌كانی كه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی له‌نده‌نه‌وه فه‌رمانی بۆ ده‌رچوه،
كۆمپانیاكه هۆشداریشی داوه‌ته هه‌رێمی كوردستان كه ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه گه‌ر ئه‌و پاره‌یه نه‌داته هاوبه‌شه‌كانی، كه بریتین له كۆمپانیای نه‌وتی هیلال‌و كۆمپانیای نه‌وتی بیرتش پترلیوم به‌پێی ئاماژه‌كانی بۆرسه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمپانیای دانه غاز رایگه‌یاندوه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه په‌نا بۆ دادگا ده‌باته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له مانگی ته‌موزی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمپانیای دانه غازی ره‌تكرده‌وه كه‌تیایدا راگه‌یاندبوو دادگایه‌كی له‌نده‌ن مافی به كۆمپانیاكه دابوو هه‌ندێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ربگرێت.