بۆ ئاشكراكردنی دوو موچه‌یی و فه‌رمانبه‌ری بندیوار، سیسته‌می دابه‌شكردنی مووچه‌ش گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت و ده‌بێته كارت و په‌نجه‌مۆر، سیسته‌می میلاكاتی فه‌رمانبه‌رانیش ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌نه‌س محه‌مه‌د دۆسكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌رۆژنامه‌ی “باس‌نیوز”ی راگه‌یاندوه وه‌زاره‌تی دارایی برٍِیاری داوه فه‌رمانبه‌ران به به كۆد و په‌نجه‌مۆری تایبه‌ت له بانكه‌كان مووچه وه‌ربگرن، ئه‌ویش بۆ ڕێگری له فه‌رمانبه‌ری وه‌همی و بندیوار.
وتیش ی “هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كۆدی خۆی ده‌بێت، ئه‌و كۆده له بانك ده‌بێت و ئه‌وه‌ی مووچه وه‌رده‌گرێت په‌نجه‌مۆری لێ وه‌رده‌گیرێت”.
دلێر تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه حكوومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
وتی”له رێگه‌ی سیسته‌مێكی دجیتاڵ فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن دوو مووچه و بندیوار ئاشكرا ده‌كرێن و جیا ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویستیان به‌رامبه‌ر بگیرێته به‌ر.
دلێر تارق ئاشكراشی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه دابه‌شكردنی مووچه‌ش گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت، وتیشی “مووچه ده‌بێته كارت و په‌نجه‌مۆر، له‌گه‌ڵ سیسته‌می دیجیتاڵه‌كه هه‌ردووكیان كۆتایی دێنن به دوومووچه‌یی و فه‌رمانبه‌ری بندیوار، كاره‌كان ته‌واو بن ده‌ست به هه‌ردوو پرۆسه ده‌كرێت”.
له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاندوه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆی ده‌نێردرێته‌وه.
ناوبراو دڵنیایی داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی 2015 مانگانه مووچه و بوودجه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی دوا بكه‌وێت.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی بڕینی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌واده‌ی خۆی دواده‌كه‌وێت.