له‌ماوه‌ی 80 ساڵی رابردوودا نه‌وت بۆته باشترین جۆری سوته‌مه‌نی له‌بواری چالاكیه ئابوریهكاند، ئه‌مه‌ش وایكرد خواست له‌سه‌ر نه‌وت په‌ره‌بستێنێت كه تا ئێستا خواسته نه‌وتیه‌كان له‌بازاڕه‌كانی جیهان له‌زیادبوندایه‌و پێشبینیش ده‌كرێت له‌داهاتوودا ئه‌و خواسته زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچێت.
رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) له‌راپۆرتێكدا پێشبینی ده‌كات خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت له‌سه‌روبه‌ندی ساڵی 2016 دا بگاته 92 ملیۆن‌و 900 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، به‌كاربردنی رۆژانه‌ی جیهانیش بۆ نه‌وت له‌ساڵی 2035 بگاته 107 ملیۆن‌و 300 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌مه‌ش دوو ملیۆن به‌رمیل زیاتره لهپێشبینێكی پێشتری ئۆپیك بۆ به‌كاربردنی نه‌وت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه خواستی رۆژانه‌ی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت له‌ساڵی 2011 دا گه‌یشته 87 ملیۆن‌و 800 هه‌زار به‌رمیل.
هاوكات ئۆپیك پێشبینی ده‌كات له‌ساڵی 2016 دا هه‌نارده نه‌وتی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك رۆژانه بگاته 56 ملیۆن‌و 600 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی 2011 دا به‌بڕی چوار ملیۆن‌و 200 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه.
له‌باره‌ی نرخی نه‌وته‌وه، ئۆپیك پێشبینی ده‌كات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌ساییه‌ی ههڵئاوساندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ساڵی 2025 بگاته 120 دۆلار‌و له‌سه‌روبه‌ندی 2035 یشدا به‌رزبێته‌وه بۆ 155 دۆلار، كه له‌ئێستا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته 107 دۆلار،له‌كاتێكدا خواستی به‌كارهێنانی نه‌وت به تایبه‌ت له وڵاتانی تازه گه‌شه‌كردوو وڵاته هه‌ڵكه‌وتوه‌كانی وه‌ك چین‌و بهرازیلو هیندستان تادێت زیاتر ده‌بێت، بۆیه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی ئێران‌و عیراق‌و سعودیه‌و فه‌نزوێلا له‌پێشبڕكێدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بهرههمو یه‌ده‌گی نه‌وتیان، كه‌به‌پێی راپۆرتی هه‌فتانه‌ی وزه، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی جیهان سه‌رمایه‌گوزاری به‌رچاویان ته‌رخانكردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نوێی نهوتو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان له‌نه‌وت، كه له‌و بواره‌دا ئێران و عیراق‌و سعودیه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاتر كێبڕكێ ده‌كه‌ن ، عیراق له‌رێگه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیا ئیمزایكردوه ده‌یه‌وێت ئاستی به‌رهه‌می خۆی زیاد بكات‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا بیگه‌یه‌نێته زیاتر له 10ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا،له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عیراق بۆ كاروباری وزه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2011 دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاستی یه‌ده‌گی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له 115 ملیاره‌وه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 143 ملیار به‌رمیل جگه له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌و هه‌رێمه‌ش به زیاتر له 50 ملیار به‌رمیل ده‌خه‌مڵیندرێت،بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامارانه‌ی عێراق له‌لایه‌ن ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئاستی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی عێراق پێش ئێران ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌دوای خستنه ڕووی یه‌ده‌گی نه‌وت عێراق وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئاستی یه‌ده‌گی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له‌دوای پشكنینه نوێیه‌كان به‌رزبۆته‌وه بۆ زیاتر له 150 ملیار به‌رمیل نه‌وت له‌كاتێكدا پێشتر یه‌ده‌گی ئێران به 132 ملیار ده‌خه‌مڵێنرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه،به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ زانیاریه‌كانی ووزه له ئێستادا عێراق بووه‌ته دووه‌م ووڵاتی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی جیهان و جێگه‌ی ئێرانی گرتۆته‌وه، هه‌وه‌ك به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌هۆی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی تارانه‌وه ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ش رێگه خۆشكهربووه بۆ عیراق، كه له پاش سعودیه‌وه ریزبه‌ندی دووه‌م ووڵاتـی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له جیهاندا وه‌ربگرێت.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئاژانسی ئه‌مریكاش بۆ زانیاریه‌كانی وزه له كاتێكدایه، كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌رێگه‌ی پلانێكی درێژخایه‌نه‌وه هه‌وڵ بۆ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی خاو ده‌ده‌دات و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا كێبركێ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا بكات، كه رۆژانه (12) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت.
له‌ئێستاشدا ئیمارات كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئاستی به‌رهه‌مهێنانی له‌نه‌وت زیاد بكات،له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا عه‌لی ئهلجروان، سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له‌كۆمپانیای ئه‌بوزه‌بی ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو كه له‌ئێستادا به‌رهه‌می نه‌وت ئیمارات رۆژانه گه‌یشتۆته دوو ملیۆن‌و 800 هه‌زار به‌رمیل،به‌ڵام ئیمارات كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا توانای وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت په‌ره‌پێبدات،به‌شێوه‌یه‌ك له سه‌روبه‌ندی ساڵی 2017 دا وڵاته‌كه‌ی بتوانێت رۆژانه سێ ملیۆن‌و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت،ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی سود وه‌رگرتن له‌نوێترین ته‌كنولوژیا كه بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نهوتو غاز به‌كار ده‌هێنرێت.
سەرچاوە : خەندان