وه‌زیری دارایی ئاشكرای ده‌كات، 18ی ئه‌م مانگه، به‌غدا 500 ملیۆن دۆلاری تر ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كاو له‌و پاره‌یه‌ش مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌درێت، كه مووچه‌ی مانگی ده‌یان وه‌رنه‌گرتوه، ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه، دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندیی به ئیمزای ئه‌وه‌وه هه‌بێت.
ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به KNN ی ڕاگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌و 500 ملیۆن دۆلاره‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له به‌غداوه بۆیان ڕه‌وانه كرا، مووچه‌ی مانگی 10ی به‌شێك له ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌ش كردوه.
وتیشی: بڕیار وایه، 18ی ئه‌م مانگه 500 ملیۆن دۆلاری تر له به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێ و به گه‌یشتنیشی مووچه‌ی مانگی 10ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كه‌ن، كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
وه‌زیری دارایی، ئه‌وه‌شی ڕه‌تكرده‌وه، دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه په‌یوه‌ندیی به ئیمزای ئه‌وه‌وه هه‌بێ و وتی: دابه‌شكردنی مووچه فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێركارییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌شه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌واشه‌كارییه‌وه و دووره له‌ڕاستییه‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی:
بۆ / سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
ب/ ڕوونكردنه‌وه
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی كه له هه‌ندێك كه‌ناڵ و ماڵپه‌ردا بڵاو بوونه‌ته‌وه كه گوایه دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (10) ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ماون په‌یوه‌ندی به واژووی وه‌زیری دارایی هه‌رێمه‌وه بێت، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌راپای ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ماون په‌یوه‌ندی به هۆی دواكه‌وتنی ناردنی به‌شی دوومی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه بڕیار بوو له به‌غداوه بێت، وه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه بگاته هه‌رێم.
وێرای ئه‌وه‌ش دابه‌شكردنی موچه په‌یوه‌ندی به ئاماده‌بوونی وه‌زیری داراییه‌وه نیه، به‌ڵكو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری كاری دابه‌ش كردنی موچه و خه‌رجیه‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت، كه له ئێستادا به‌ڕێز وه‌زیری دارایی هه‌رێم به‌شداری كۆنفرانسی نه‌وت و گازی هه‌رێم ده‌كات له له‌نده‌ن بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، كه به‌ڕێزیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێمه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان