پێشبینی دەکرێت ھەناردەی رۆژانەی نەوتی خاوی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک لەنێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بێت.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کە بارەگای سەرەکی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە، لە بەیاننامەیەکدا پێشبینی کرد کۆی ھەناردەی رۆژانەی نەوتی خاوی کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ٣٠٠ تا ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بێت، ئاماژەی بەوەشکرد بۆری نەوتی گواستنەوەی ھەرێمی کوردستان توانای ھەناردەکردنی ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەیە لە رۆژێکدا.ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینیکرد، زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم و کەرکوک فشاری زیاتر بخاتە سەر بازاڕەکانی نەوت و ھۆکارێک ببێت بۆ زیاتر دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە جیھان.