بۆرسەی میسری لە درێژەی داشكانە بەردەوامەكانیدا و لەسەرەتای كردنەوەیدا 22 ملیار جونەی زیانی پێ گەشت.
لە سەرەتای كردنەوەی بۆرسەی میسریدا دوێنێ دوو شەممە، چوارەم گەورەترین زیانی مێژوویی بەر بۆرسەكە كەوت و 22 ملیار جونەی زیانی پێ گەشت و بەمەش چوارەم ژمارەیی پێوانەیی تۆمار كرد لە زیان پێ گەشتنیدا لە دوای زیانی برۆسە لە شۆڕشی 25 یەنایری 2011 دا كە بریتی بوو لە 40 ملیار جونەی.
دابەزینی پشكەكانی بۆرسەی میسری بە پلەی یەكەم بەهۆی فرۆشتنی پشكەكانەوە بووە لە لایەن سەرمایەدارانی عەرەب و بیانی ودابەزینی نرخی نەوتی وڵاتانی كەنداو كە بە سپۆنسەری سەرەكی كودەتاچیەكانی میسر دادەنرێن.