به‌پێی یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان، ده‌بێت له‌مه‌ودوا شمه‌ك و كاڵا هاورده‌كراوه‌كان به‌زمانی كوردی له‌سه‌ری نوسرابێت.
له‌و باره‌یه‌وه د. عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ 15-12-2014، به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان، یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌و خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئیمزایكردوه، یه‌كێك له‌مادده‌كانی ئه‌م یاسایه باس له‌وه ده‌كات هه‌موو شمه‌كێك كه له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، پێویسته به‌زمانی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و شمه‌كه نوسرابێت، ئه‌مه سودو گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ هاووڵاتیانی كوردستان ته‌نانه‌ت بۆ بازرگانه‌كانیش سودی هه‌یه له داهاتوودا.
وتیشی: ناكرێت ده‌رمانێك كه‌له ده‌رمانخانه‌یه‌ك ده‌درێت به نه‌خۆشێك ناكرێت له‌سه‌ری نه‌نوسرابێت ئه‌م ده‌رمانه چۆن به‌كاردێت و به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌ركاردێت، بۆیه پێویسته به‌پێی یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و شمه‌كانه‌ی كه دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت به‌زمانی كوردی له‌سه‌ریان نوسرابێت .
د. عیزه‌ت سابیر روونیشكرده‌وه، كه سیسته‌می بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، هه‌ر شمه‌كێك بۆ هه‌ر وڵاتێك بنێرێت و ئه‌و وڵاته‌ش كه شمه‌كه‌كه بۆ وڵاتی خۆی ده‌هێنێت له‌ده‌ره‌وه ده‌بێت به‌زمانی فه‌رمی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ری نوسرابێت.
د. عیزه‌ت راشیگه‌یاند: له ئێستادا ده‌نگۆیه‌ك دروستبووه كه ئێستا یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كان گله‌یی و ره‌خه‌یان له‌و به‌نده‌ی یاساكه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه قورسه بۆ بازرگانه‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ژیانی هاووڵاتیان زۆر له قازانجی بازرگانه‌كان گه‌وره‌تره، وتیشی: به‌هیوای ئه‌وه‌ین ئه‌مه سیمینار‌و ۆرك شۆپی له‌سه‌ر بكرێت و به‌بازرگانه‌كانی كوردستان بڵێن ناكرێت ئه‌و شمه‌ك و خۆراكه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه دێته نێو هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌ده‌ره‌وه دروستده‌كرێت نه‌زانرێت له كوێ دروستكراوه له كوێ دروستكراوه كه‌ی ته‌واو ده‌بێت بۆچی باشه، به‌تایبه‌ت خوارده‌مه‌نی و ده‌رمان بۆ نموونه ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه‌دێت ده‌بێت ئه‌و كه‌سه بزانێت له‌چی دروستكراوه‌و بۆچی به‌كاردێت و سودی چییه واته به‌زمانی كوردی لێی نوسرابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پێویسته له ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه هه‌ر شمه‌كێك دێته كوردستانه‌وه ده‌بێت به‌كوردی له‌سه‌ری نوسرابێت و ده‌بێت كۆمپانیا راسته‌قینه‌كه‌ی كه ئه‌و شمه‌كه‌ی دروستكردوه بازرگانه‌كان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و پیان بڵێن به زمانی كوردی له‌سه‌ر كاڵاكه بنوسه، چونكگه بۆ كوردستانی ده‌به‌ین.
سئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند: ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی شمه‌كه هاورده‌كراوه‌كان، چونكه به‌شێك له‌و شمه‌كانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هاوده ده‌كرێت به‌چه‌ند وڵاتێكدا تێپه‌ڕده‌بێت و چه‌ند بازرگانێك كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كه‌ن، ئینجا ده‌گاته ده‌ستی هاووڵاتیانی ئێمه چه‌ند لایه‌ن و بازرگانێك قازانجی لێ ده‌كات بۆیه نرخه‌كه‌ی گران ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێبكرێت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی شمه‌كه‌كان كه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێته نێو هه‌رێمه‌كه‌مانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و یاسایه به‌سه‌ر شمه‌كی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستانیشدا جێبه‌جێده‌بێت؟
له‌وه‌ڵامدا د. عیزه‌ت سابیر وتی: ده‌بێت ئه‌و یاسایه به‌سه‌ر شته هه‌نارده‌كراوه‌كانی كوردستانیشدا جێبه‌جێبكرێت، به‌تایبه‌ت ئێمه كه به‌ته‌نها ئێستا نه‌وتمان هه‌یه كه دیاره ئه‌و مادده‌یه له چی پێكهاتووه كه‌به‌و بۆرییه‌دا هه‌نارده‌ده‌كرێت ئه‌گه‌ر دواتر بكرێته نێو به‌رمیله‌وه ده‌بێت به زمانی كوردی لێی بنوسرێت ئه‌مه نه‌وتی كوردستانه‌و پێكهاته‌كانی و مواسه‌فاته‌كانی بریتین له‌مانه‌ی لای خواره‌وه.