دوو مێرمنداڵ بە چەكی یاریی هێرش دەكەنە سەر بانكێك

دوو مێرمنداڵی ئیسرائیلی كە تەمەنیان 12 و 13 ساڵان بوو، بە چەكی یاریی هەڵدەكوتنە سەر بانكێكی ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئاژانسی “رۆیتەرز” كامێرای بانكەكە وێنەی دوو مێرمنداڵی تۆمار كردووە كە رووخساریی خۆیان بە كڵاوی تایبەتی داپۆشیوە لە كاتێكدا چەكیان بەدەستەوە بووە، هێرشیان كردووەتە سەر بانكێك.
بانكەكە لە ناوچەی ریشون لە نزیك “تەل ئەبیب” هەڵكەوتووە و كاتێك چەكدارەكان چوونەتە نێو بەنكەكە، هەڕەشەیان لە خەڵك كردووە ئەگەر جووڵە بكەن ئەوا دەیانكوژن.
بەگوتەی پۆلیسی ئیسرائیل ئەو چەكەی بەدەستی مێرمنداڵەكان بووە راستەقینە نەبووە، بەڵكو هی یاریی منداڵان بووە و جۆری چەكەكەش ئێم 16 بووە كە زۆر لە راستییەكەی دەچێت.
بەگوتەی پۆلیس، منداڵەكان بەهۆی پەشۆكاوییەوە بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەك بدزن، لە بەنكەكە هەڵاتوون، بەڵام دواتر دەستبەسەر كراون.