كۆمپانیایەكی ‌جیهانی 1000 كارمه‌ندى ده‌ركرد

به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، كۆمپانیای بواری نه‌وتی هالیبرتۆنی ئه‌مریكی كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری نه‌وته‌ له‌جیهاندا 1000 كارمه‌ندی خۆی ده‌رده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: كۆمپانیای بواری نه‌وتی ئه‌مریكی (هالیبرتۆن) به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، نزیكه‌ی 1000 كارمه‌ندی خۆی له‌كاره‌كانیان دورخستووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌ بازاڕی نه‌وتی ئه‌مریكا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.
ئه‌وه‌شی رونكردووه‌ته‌وه‌: به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌وه‌ نوسینگه‌ی كۆمپانیای هالیبرتۆ كه‌ له‌هه‌رسێ كیشوه‌ری ئه‌فریقاو ئاسیاو ئه‌وروپا كاره‌كانی رێكده‌خاته‌وه‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ده‌ركردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كارمه‌نده‌ی كه‌ رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌پێشخستنی كۆمپانیاكه‌،  به‌رووداوێكی گه‌وره‌و دژواری زانیوه‌.
كۆمپانیای نه‌وتی هالیبرتۆن له‌ 70 وڵات زیاتر كارده‌كات كه‌ خاوه‌ن نه‌وتی جیهانن و خاوه‌ندارێتی سه‌دان كۆمپانیای تری هه‌یه‌و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.