سلێمانی له‌مه‌شدا پێشه‌نگه
تا دێت له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا جیاوازییه ره‌گه‌زییه‌كانی نێوان ژنان و پیاوان ته‌سكتر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی له بواری كاركردندا، كۆمه‌ڵگای كوردیش له‌وه به‌ده‌ر نه‌بووه‌و ژنان شانبه‌شانی پیاوان كارده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنانی كورد جگه له‌وه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریش شانبه‌شانی پیاوان روبه‌ڕووی تیرۆرستان ده‌بنه‌وه‌و خاكی وڵاته‌كه‌مان ده‌پارێزن، له ناوخۆشدا به‌هه‌مانشێوه شانبه‌شانی پیاوان كارده‌كه‌ن، بۆ نموونه (به‌ناز محه‌مه‌د) وه‌ك تاكه ژنه شۆفێری تاكسی له شاری سلێمانی كارده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان شۆفێری ژنی تایبه‌تیان هه‌یه كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كانیانن و هه‌ندكیان شۆفێری تاكسین به‌ڵام ته‌نها كاری كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ناز له شاری سلێمانی تاكه ژنه كه به ئازادی و بۆ بژێوی ژیانی خۆی و هێنانه‌دی هیوایه‌ته‌كه‌ی كار شۆفێریی تاكسی ده‌كات.
له دیدارێكی PUKmedia دا به‌ناز محه‌مه‌د چه‌ندین باس و خواستی سه‌باره‌ت به‌وكاره جیاوازه‌ی تاووتوێكردو هیوای خواست كاتێك ژنان كارێكی نوێ ده‌كه‌ن، ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان پشتیوانیان بن و هاوكاریان بكه‌ن تا په‌ره به كاره‌كه‌یان بده‌ن و له‌وڕێگه‌یه‌وه ژنانی تریش ئه‌و رێچكه‌یه بگرن.
هاوسه‌ره‌كه‌م هاوكاریی سه‌ره‌كیم بووه
سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی كاری شۆفێری تاكسی وه‌ك یه‌كه‌م ژن له شاری سلێمانی، به‌ناز محه‌مه‌د رایگه‌یاند: ساڵی 1998 من فه‌رمانبه‌ر بووم له یه‌كێك له بانكه‌كانی شاری سلێمانی، به‌ڵام له‌به‌ر منداڵه‌كه‌م وازم له فه‌رمانبه‌ری هێناو هاتمه ماڵه‌وه، هه‌رچه‌نده دواتر ماوه‌ی ساڵێكیش له كه‌رتی تایبه‌ت كارم كردووه، به‌ڵام ده‌مویست كارێك بكه‌م جێگه‌ی خوێندن و بڕوانامه‌كه‌م بۆ بگرێته‌وه‌و زۆر ئاسووده‌بم پێی، بۆیه بڕیارم دا ئه‌وكاره بكه‌م، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر هاوكارم بووه‌و پشتیوانم بووه، ئه‌وه‌بوو ساڵی 2009 مۆڵه‌تی تایبه‌تی (خصوصی)م ده‌ركردو به سێ ترایی ده‌رچووم (به‌پێكه‌نینه‌وه)، دواتر كردم به مۆڵه‌تی گشتی (عمومی) و ئه‌مساڵ 2014 ده‌ستمكرد به كاری تاكسی.
سه‌ره‌تا هاووڵاتیان پێیان سه‌یر بوو
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر به كاره‌كه‌ی و ئه‌و ره‌خنانه‌ی تائێستا روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، وتی: له سه‌ره‌تادا هاووڵاتیان زۆر پێیان سه‌یر بوو، زۆر سه‌یریان ده‌كردم، به‌ڵام له ئێستادا هه‌م خۆم و هه‌م هاووڵاتیانیش راهاتووین و شته‌كه زۆر ئاساییه.
وتیشی: تائێستا به‌خۆشحاڵییه‌وه توشی ره‌خنه‌ی گه‌وره نه‌بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ن له بابه‌ته‌كه تێناگه‌ن یان به‌لایانه‌وه سه‌یره‌و ده‌ڵێن “چۆن ژن كاری تاكسی ده‌كات؟” منیش وه‌ڵامم بۆ ئه‌وكه‌سانه ئه‌وه‌یه كه “جیاوازی ژن و پیاو له كاركردندا چییه؟”
یه‌كێك له هیوایه‌ته‌كانم هێنایه‌دی
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك هیوایه‌تێك ئه‌وكاره‌ی هه‌ڵبژاردووه یان ناچاربووه، ئه‌و شۆفێری تاكسیه وتی: كاره‌كه‌م هیوایه‌تی خۆم بوو، چونكه من له منداڵییه‌وه دوو هیوایه‌تم هه‌بوو، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو شێف بم، رێستۆرانتێكی تایبه‌ت به خۆمم هه‌بێت و خۆم خواردنه‌كان دروست بكه‌م، كارمه‌نده‌كانیش سه‌رجه‌میان ژن بن، به‌ڵام هه‌موو كه‌س سه‌ردانی بكردایه‌و له خواردنه‌كانی منیان بخواردایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره خواردنێك ده‌زانم به‌تایبه‌تی خواردنه كورده‌وارییه‌كان، به‌ڵام هه‌لی ئه‌و بواره‌م بۆ نه‌ڕه‌خسا، بۆیه ئه‌م كاره‌م هه‌ڵبژارد، چونكه من مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم ئه‌وه بوو كارێك بكه‌م كه ژنانی تریش چاو له من بكه‌ن و ئه‌وانیش هه‌وڵبده‌ن كاری جیاواز بكه‌ن.
بۆ هه‌ر كارێكی خۆم كاتی تایبه‌تم ته‌رخانكردووه
له باره‌ی چۆنییه‌تی كات دابه‌شكردنی بۆ كاری ماڵه‌وه‌و تاكسییه‌كه‌ی، وتی: به‌یانیان سه‌عات 6:00 هه‌ڵده‌ستم نان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م و منداڵه‌كانم ئاماده ده‌كه‌م و منداڵه‌كانم ره‌وانه‌ی مه‌كته‌ب ده‌كه‌م، دواتر من خوێندكار‌و فه‌رمانبه‌رم هه‌یه كه به‌رده‌وام هاتوچۆیان پێده‌كه‌م، ئه‌وانیش به‌ڕێده‌كه‌م، به‌ڵام من هه‌ر كار بۆ ئه‌و كه‌سانه ناكه‌ن، به‌ڵكو هاتوچۆ به هاووڵاتیانی تریش ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مبینن به خۆشحاڵییه‌وه بۆ هه‌ر شوێنێكیان بوێت ده‌یانگه‌یه‌نم، جگه له‌وه زۆر كه‌سانی تریش هه‌ن ژماره‌كه‌میان لایه‌و به‌رده‌وام كه ده‌یانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن و منیش ده‌چم ده‌یانگه‌یه‌نمه شوێنی مه‌به‌ست.
وتیشی: ئه‌م كاری تاكسیه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی كاروباری ماڵه‌وه‌ی لێنه‌گرتووم و بۆ هه‌ر كارێكی خۆم كاتی تایبه‌تم ته‌رخان كردووه‌و جێبه‌جێیان ده‌كه‌م.
هاتوچۆ به پیاوان ناكه‌م
له‌باره‌ی شه‌و و رۆژ بۆ كاركردن لای ئه‌و جیاوازی هه‌یه؟ به‌نازی شۆفێری تاكسی وتی: من هه‌موو رۆژێك به‌رده‌وام كار ده‌كه‌م، شه‌وانیش زۆربه‌ی كات كه ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن یان هه‌ركه‌سێك كارێكی گرنگی هه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دره‌نگانی شه‌ویش بێت من ده‌یگوازمه‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست، هۆكاری ئه‌م كاركردنه‌شم به‌وشێوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له پیاوان رێگه ناده‌ن ژنه‌كانیان به‌ته‌نها به تاكسی هاتوچۆ بكه‌ن به‌تایبه‌ت شه‌وان، بۆیه من ئه‌م هه‌له‌م بۆ ژنان قۆستوه‌ته‌وه تا له‌و كێشه‌یه رزگاریان بكه‌م و به ئاره‌زووی خۆیان هاتوچۆ بكه‌ن بۆ هه‌ر شوێنێك كه بیانه‌وێت، له‌وڕووه‌شه‌وه ژنان خۆیان ده‌ڵێن كه ئێمه خۆمان دڵخۆشین كه له‌گه‌ڵ تۆ هاتوچۆ ده‌كه‌ین و به‌هه‌مانشێوه هاوسه‌ره‌كانیشمان پێیان خۆشه.
له‌ڕووی ئه‌وه‌ی هاتوچۆ به كێ و كێ ده‌كات، وتی: به هه‌موو كچان و ژنان، به‌ڵام پیاوان ئه‌گه‌ر هاوسه‌رو منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ بێت هاتوچۆیان پێده‌كه‌م، ئه‌گه‌رنا به ته‌نها هاتوچۆ به پیاوان ناكه‌م.
راشیگه‌یاند: تاكسییه‌كه‌م موڵكی خۆم نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هاتوچۆیان پێده‌كه‌م.
هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بۆ كاره‌كه‌م زۆر جوان بوو
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ چی بوو كاتێك داوای ئه‌و مۆڵه‌ته‌ت كرد‌و پێت راگه‌یاندن ده‌بیته شۆفێری تاكسی، رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستیان زۆر جوان بوو و ده‌ستخۆشیم لێكرا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كارمه‌ندی هاتوچۆیه‌ی مامه‌ڵه‌كانی بۆ كردم ژن بوو، وتی منیش ئه‌و ئاواته‌ی تۆم هه‌یه‌و ئه‌و ئاواته‌شم ده‌هێنمه‌دی و ده‌بمه شۆفێری تاكسی.
جێی شانازییه ژنانی تر فێری كاره‌كه‌م بكه‌م
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه وه‌كو یه‌كه‌م ژن ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ خول یان وۆركشۆپی تایبه‌تت بۆ بكاته‌وه تا بتوانیت هانی ژنانی تر بده‌ن وه‌كو به‌ڕێزت كاری شۆفێریی تاكسی بكه‌ن، ئاماده‌یت وه‌ك مامۆستایه‌ك وانه بڵێیته‌وه‌و هانی ژنان بده‌یت، وتی: به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌له‌م پێبدرێت ئه‌و جێی شانازییه ئه‌وكاره ده‌كه‌م.
تائێستا سه‌رپێچم نه‌كردووه
له پرسیارێكی تری PUKmedia سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تائێستا له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه له‌سه‌ر سه‌رپێچی راگیراوی؟ مۆڵه‌تی شۆفێریت لێوه‌رگیراوه؟ غه‌رامه كراوی؟ ئه‌و شۆفێره وتی: نه‌خێر به‌خۆشحاڵییه‌وه تائێستا هیچ كام له‌وانه روبه‌ڕووم نه‌بووه‌ته‌وه.
وتیشی: زۆر سوپاسی كارمه‌ندانی هاتوچۆ ده‌كه‌م كه به چاوێكی رێزه‌وه سه‌یرم ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكجار كه‌مێكیان پێده‌كه‌نن كه سه‌یرم ده‌كه‌ن (به‌پێكه‌نینه‌وه)، هه‌رچه‌نده نازانم هۆكاره‌كه‌ی چییه، به‌ڵام من به‌وه‌ش هه‌ر خۆشحاڵم.
ده‌مویست ئۆتۆمبێله‌كه‌شم جیاواز بێت
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی جیاوازه، ده‌توانێت ئۆتۆمبێله‌كه‌شی جیاوازبێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بناسرێته‌وه، وتی: من ویستم لۆگۆیه‌كی تایبه‌تم هه‌بێت بۆ تاكسیه‌كه‌م تا به ئۆتۆمبێله‌كه‌شمدا دیاربێت كه شۆفێره‌كه‌ی جیاوازه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆم كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر قسه‌م كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كرا.
لایه‌نه باشه‌كانی لێكبدرێته‌وه
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی داواكاری به‌ناز محه‌مه‌د بۆ هاندانی ژنانی تر تا كاری جیاواز بكه‌ن، وتی: داواكاری من بۆ هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تادا شتێكی نامۆ ده‌بینن به نه‌شیاو سه‌یر نه‌كرێت، به‌ڵكو لایه‌نه باشه‌كانی لێكبدرێته‌وه‌و هه‌وڵبده‌ن گه‌شه‌ی پێبده‌ن به‌تایبه‌تی بۆ ژنان، تا ژنانی تریش رێگه‌یان بۆ خۆشبكرێت و هانبدرێن چ له‌ڕووی ماددی یان مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وجۆره كارانه بكه‌ن.
حه‌ز ده‌كه‌م بچمه ده‌ره‌وه‌ی شار
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م كاره ته‌نها له سلێمانی ده‌كات و له شوێنی تر نایكات؟ وتی: له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌وكاره‌م پێبكرێت به‌لامه‌وه ئاساییه، به‌ڵام تائێستا هه‌ر له سلێمانی بووم و بواری ئه‌وه‌شم بۆ نه‌ڕه‌خساوه بچمه ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌ڵام زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بچمه ده‌ره‌وه‌ی شار.
شانازی به دایكمانه‌وه ده‌كه‌ین
كچه‌كانی به‌ناز له وته‌یه‌كیاندا بۆ PUKmedia وتیان شانازی به دایكمانه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌وكاره جیاوازه ده‌كات و هیوادارین سه‌ركه‌وتوو بێت له هه‌موو بواره‌كانی ژیانیدا.
پرۆفایل
* به‌ناز محه‌مه‌د ئه‌مین، ساڵی 1977 له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایكبووه‌و چوار براو خوشكێكی هه‌یه.
* تا شه‌شی سه‌ره‌تایی له قه‌ڵادزێ ته‌واوكردووه‌و دواتر چوونه‌ته رانیه‌و له‌وێ تا شه‌شی ئاماده‌یی خوێندووه.
* له ساڵی 1996ـه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌همه‌ن عومه‌ر كردوه‌و له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه.
* سێ كچی هه‌یه، (بینایی) ته‌مه‌ن 17 ساڵان و (سایه و سیما)ی ته‌مه‌ن 10 ساڵان.