مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان، كه‌وتووه‌ته نێوان دوو شاری كه‌لار له هه‌رێمی كوردستان و قه‌سری شیرین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه 186 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان. ئه‌م سنووره گرنگترین و ناسراوترین سنووری نێوده‌وڵه‌تیی پارێزگای كرماشانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه زۆرترین بازرگانیی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌مترین خزمه‌تگوزاریی هه‌یه.
بازارچه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان له ساڵی 1997به فه‌رمی كرایه‌وه، به‌ڵام له‌و وه‌خته‌وه تا ئێسته گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له هیچ لایه‌كی سنووره‌كه نه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست نه‌بووه و وه‌كوو خۆی ماوه.
لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند شوێنێكدا چه‌ند كانتێنێری به‌جێی بینای حكوومه‌تی داناوه بۆ راییكردنی مامڵه‌ی هاووڵاتیان، به‌ڵام رێگه‌وبانه‌كانی قیرتاو نه‌كراوه، ئه‌و قوڕ و لیته‌یه‌ی به‌هۆی بارانه‌وه دروست ده‌بێ، بازرگان و گه‌شتیاره‌كان له هاتووچۆ له‌و سنوره په‌شیمان ده‌كاته‌وه. لاكه‌ی تری واتا لایه‌نی ئێرانی شوێنه‌كه‌ی خراپتره و هیچ شوێنێك بۆ دانیشتنی گه‌شتیاران و بازرگانه‌كان نییه.
ئه‌و بازاڕچه‌یه سه‌ره‌تا له پانتاییه‌كی 12 دۆنمی دروست بوو كه دواتر بۆ 120 دۆنم به‌رز بووه‌وه و بڕیاره له داهاتوودا پانتاییه‌كه‌ی بۆ 1600 دۆنم زیاد بكرێت. ئێسته رۆژانه 800 بۆ 1000 كامیۆن له‌و سنووره‌وه شمه‌كی ئێرانی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازنه‌وه و له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نه‌وتی ره‌ش له‌و سنووره‌وه بۆ باشووری ئێران ره‌وانه ده‌كه‌ن.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئێرانی، گوژمه‌ی بازرگانیی ساڵانه له مه‌رزی په‌روێزخان و مه‌رزی خه‌سره‌وی كه زۆر نزیكن له یه‌كتری، دوو ملیار دۆلاره.
ئیبراهیم ره‌زایی بابادی، پارێزگاری كرماشان له كۆبوونه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌و پارێزگایه رای گه‌یاند: كرماشان به نیازه ئاستی بارزگانیكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ 10 ملیار دۆلار به‌رز بكاته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خزمه‌تگوزاریی شاره سنورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
حسێن موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخانیش به رۆژنامه‌ی (ایران)ی گوتووه: هه‌رێمی كوردستان ناهێڵێت كامیۆنه ئێرانییه‌كان بچنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و شمه‌كه‌كان له‌ناو بازاڕچه‌كه بۆ ناو كامیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازنه‌وه و له‌وێوه بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی ده‌به‌ن. موسه‌وی جه‌ختیشی كرده‌وه له‌و سنووره 1300 كرێكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كار ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌میشیان بیمه‌ی بێكاری ده‌یانگرێته‌وه.
فه‌تحوڵا حسێنی نوێنه‌ری شاری قه‌سری شیرین له په‌رله‌مانی ئێرانیش بۆ میدیا ئێرانییه‌كان ئاشكرای كردووه: مه‌رزی په‌روێزخان یه‌كێكه له گرنگترین سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێران و ئێسته 5 هه‌زار كه‌س له‌و سنووره‌وه بژێویی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن و پێویسته خزمه‌تگوزاریی زۆرتری بۆ دابین بكه‌ن.
باس