كۆمرێتس بانك کە دووه‌مین بانكی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانیایه به‌هۆی پێشێل كردن و ره‌چاو نه‌كردنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاوه به دانی زیاتر له یه‌ك ملیارد دۆلار غه‌رامه مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ره‌نسا كۆمرێتس بانكی ئه‌ڵمانی ئێستا سه‌رقاڵی وتووێژه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و بانكی ناوه‌ندی و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئه‌مریاوه هه‌یه هه‌تا ئه‌و بڕه غه‌رامه‌یه بدات.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه دووه‌مین بانكی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانیا بڕی 600 ملیۆن دۆلار غه‌رامه له‌بری په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران و سوودان و 400 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ش بۆ تۆمه‌ته‌كانی دیكه‌ی به ئه‌مریكا بدات.
ئه‌مریكا ماوه‌ی پێنج مانگه له‌باره‌ی پێشێل كردنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران كه له‌لایه‌ن دوو بانكی “دۆیچه بانك و كۆمرێتس بانك” دوو بانكی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه‌وه ئه‌نجام دراون، سه‌رقاڵی توێژینه‌وه و به‌دواداچوونه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه كه “دۆیچه بانك” له‌م باره‌وه مه‌حكوم كراوه یان نا.
تاوانی سه‌ره‌كیی “كۆمرێتس بانك” به‌كارهێنانی سیستمی دارایی ئه‌مریكایه بۆ دانوستانه داراییه‌كان به نوێنه‌رایه‌تیی كۆماری ئیسلامی.
هه‌تا ئێستا چه‌ندین بانكی ئه‌وروپایی، چینی، روسی و ئه‌مریكی، به‌هۆی ره‌چاو نه‌كردنی به‌ند و خاڵی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران كه هاوكاری و یارمه‌تی نه‌كردنی ئه‌و وڵاته‌یه، غه‌رامه و دادگایی كراون.
له ئه‌گه‌ری ناردنی دۆسیه‌ی ئه‌و بانكانه بۆ ئه‌مریكا له‌وانه‌یه مۆڵه‌تی كاركردن و چالاكییه‌كانیان له‌و وڵاته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ئه‌مه‌ش به واتای پچڕانی په‌یوه‌ندیی و ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی نێوده‌وڵه‌تییه به دۆلاری ئه‌مریكا.
BANP باریبا، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بانكه‌كانی ئه‌ورووپا و فه‌ره‌نسایه كه ئه‌ویش پێشتر به‌هۆی په‌یوه‌ندی و هاوكاریی بازرگانی و بانكی له‌گه‌ڵ ئێران به 9 ملیارد دۆلار غه‌رامه مه‌حكوم كراوه كه به گه‌وره‌ترین غه‌رامه‌ی بانكیی جیهانی له قه‌ڵه‌م دراوه.