وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا رایگەیاند كۆمپانیای نەوتی تۆبراشی توركی دەستیكردوە بەكڕینی نەوتی هەرێم و حكومەتی ناوەند.
تانەر یەڵدز وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا لەمیانەی بەڕێوەصونی كۆنگرەیەكی وزە لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند:كڕیارەكانی توركیا بۆ نەوتی عیراق دەستیانكردوە بەكڕینی نەوتی هەرێم و حكومەتی ناوەند.
یەڵدز وتیشی: كۆمپانیای نەوتی تۆبراشی توركی دەستیكردوە بەكڕینی نەوتی هەرێم و حكومەتی ناوەند.
وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا راشیگەیاندوە: كۆمپانیای بەباڕزاكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە رۆژی 18ی مانگی رابردووە تائێستا بڕی دوو ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی توركیا كردوە.