به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه سایتی سكای نیوز-ی عه‌ره‌بی پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه، ئه‌سمای هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، سكی پڕه‌و سكه‌كه‌شی پێنج مانگه.
ئه‌سما ئه‌سه‌د، له ناو میدیا عه‌ره‌بی و خۆرئاواییه‌كاندا گرنگی زۆری پێده‌دراو به “گوڵێك له بیابان” ناوی ده‌هێنرا، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریاشدا، چاوه‌ڕێ ده‌كرا دژ به سه‌ركوتكردن و قه‌ڵاچۆی جه‌ماوه‌ری ناڕازی بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وت پشتیوانی له ره‌فتاره‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دژ به خۆپیشانده‌ران ده‌كات.
كۆتا ده‌ركه‌وتنی ئه‌سما له ئۆكتۆبه‌ری رابوردودا بو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری سه‌ركه‌وتودا.
كۆتا ده‌ركه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا، له رێپێوانێكدا بو بۆ پشتیوانی له ئه‌سه‌د له گۆڕه‌پانی ئه‌مه‌وی دیمه‌شق، كه یه‌نایه‌ری رابوردو ئه‌نجامدرا.