ملیاردێرێكی نەیجیری، پاش مردنی دایكی لەبری ئەوەی بیخاتە تابوتێكەوە بەڕێگایەكی سەیر بهخاك دهسپێرێت، ئهمهش دوای ئەوەی تەرمەكە دەخاتە نێو ئۆتۆمبیلێكی هەمەرەوە پاشان دەیشارێتەوە، ئەو رووداوەش له وڵاتهكهیدا هەرا دەنێتەوە، بهو پێیهی ئەو جۆرە ناشتنە لەدوای مردنی كەسێك شكاندنی دابونەریتە ئۆتۆمبیلێك جێگەی تابوت بگرێتەوە.
رۆژنامەكانی نەیجیری ئەم رووداوەیان گواستەوە بەڵام ناوی ملیاردێرەكەیان نەبردبوو، پێگەیەكی ئەلیكترۆنی نەیجیریش بەناوی (ئەمازینج ستوریز زا وورڵد) لەكۆمێنتێكیدا نوسیویەتی”ئایا ئەم رووداوە لەخۆشەویستیەوەیە یاخود پارەزۆری”.
ئەو پیاوەش لەشارێكی باشووری نەیجیری دەژی، ئەو ئۆتۆمبێلە هەمەرەی لەبەرخاتری دایكی كڕیوە تا لەبری تابوت تەرمەكەی تێبكات، هەروەها هەڵساوە بەدانانی 10 هەزار دۆلار لەنێو ئۆتۆمبێلەكە پێش ئەوەی دایكی بنێژن.