پێشبینییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی كووه‌یت له 80 دۆلاردا جێگیر ببێت و شانزه ساڵی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌م وڵاته بچوكه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌ب، زیاده‌ی له‌بودجه‌كه‌یدا هه‌بێت.
راپۆرتێكی ئابوریی هه‌فتانه‌ی شال پێشبینی ده‌كات، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی كووه‌یت له 80 دۆلاردا جێگیر ببێت و ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی ته‌قلیدی نه‌چنه جه‌نگی نرخه‌وه، له‌داهاتوی نزیكیشدا ئه‌و نرخه 90 دۆلار تێنه‌په‌ڕێنێت.
به‌گوێره‌ی پێشبینی ئه‌م راپۆرته ئه‌م وڵاته زیاده‌یه‌كی دارایی له‌بودجه‌ی ساڵی 2014-2015 تۆمارده‌كات به‌وه‌ش ده‌بێته 16هه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك كه تێیدا ئه‌م وڵاته زیاده‌ی بودجه‌ی ده‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه به‌كۆتاییهاتنی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، مانگی هه‌شته‌می ئه‌مساڵی دارایی 2014-2015 كۆتاییهاتووه‌و نرخی نه‌وت بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌سه‌ریه‌ك به‌ڕێژه‌یه‌كی خێراتر له‌هه‌ردوو مانگی ئه‌یول و ئۆكتۆبه‌ر دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه.
راپۆرته‌كه رونیده‌كاته‌وه كه نرخی نه‌وتی كووه‌یت بۆ هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی دارایی گه‌یشتووه‌ته 96.5 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه ئه‌مه‌ش به بڕی 6.7 دۆلار كه‌متره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك واته به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 6.5 له‌تێكڕای نرخی نه‌وتی كوه‌یت بۆ هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ساڵی دارایی رابردوو واته 2013-2014 كه‌متره كه نرخه‌كه‌ی گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 103.2 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
كووه‌یت له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی داراییدا به‌بڕی 18.5 ملیار دیناری كووه‌یتی داهاتی نه‌وتی هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنان و نرخ به‌مشێوه‌یه دابنرێت ئه‌وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆی داهاتی نه‌وتی كووه‌یت بۆ ئه‌مساڵی دارایی بگاته نزیكه‌ی 27.4 ملیار دیناری كووه‌یتی. ئه‌مه‌ش به‌بڕی 8.6 ملیار له‌وه زیاتره كه پێشتر خه‌مڵێنرابوو.
له‌گه‌ڵ سه‌رباركردنی نزیكه‌ی دوو ملیار‌و 500 ملیۆن دیناری تر له‌داهاتی نانه‌وتی، ئه‌وا كۆی داهاتی بودجه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌مساڵی دارایی ده‌گاته نزیكه‌ی 29.9 ملیار دینار. به‌به‌رواردكردنی ئه‌م ژماره‌یه به خه‌رجییه‌كانی كه ده‌گاته 23.2 ملیار دینار‌و ئه‌گه‌ر وامان دانا هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10 پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، ئه‌وا ره‌نگه كۆی خه‌رجییه راسته‌قینه‌كانی بگاته نزیكه‌ی 20.9 ملیار دینار، به‌وه‌ش زیاده‌كه ده‌گاته نۆ تا 10 ملیار دینار.