وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بڕیارێكی نوێ كه له سێ خاڵ پێكهاتووه له باره‌ی دابه‌شكردنی چیمه‌نتۆ راده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زاره‌تی بارزگانی به فه‌رمانێكی وه‌زاری ژماره (5518) له باره‌ی دابه‌شكردنی چیمه‌نتۆ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بڕیاریدا بۆ له‌مه‌ودوا هاوڵاتیان به‌م شێوه‌یه ی خواره‌وه ده‌توانن سوودمه‌ند بن له وه‌رگرتنی چیمه‌نتۆ:
1- هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێنج ساڵ تێپه‌ڕبووبێت به‌سه‌ر سوودمه‌ندبوونی به وه‌رگرتنی چیمه‌نتۆی حكومی مافی دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆی هه‌یه بۆ هه‌مان موڵك یا هه‌ر موڵكێكی تر.
2- بڕی 150 كیلۆگرام بۆ یه‌ك (1 م2) دیاری كرا كه ئه‌م بڕه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت.
3- هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ناو شار (پارێزگاكان) مافی سوودمه‌ندبوونیان هه‌یه تا بڕی (25) ته‌ن ، نیشته‌جێی شارۆچكه‌كان (قه‌زاو ناحیه‌كان) تا بڕی (20) ته‌ن و گوند نشینه‌كان تا بڕی (15) ته‌ن، وه ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستان هاوشێوه ده‌بێت.
پێشتر بڕی 125كگم بۆ (1 م2) ده‌درا به هاووڵاتیان له پارێزگای سلێمانی كه بۆ ناو پارێزگا 20 ته‌ن و قه‌زاو ناحیه‌كان15ته‌ن و گونده‌كان 10ته‌ن دیاری كرابوو به‌ڵام به پێی ئه‌و بڕیاره هه‌موو كوردستان یه‌كخرا بۆ سوودمه‌ندبوون له وه‌رگرتنی چیمه‌نتۆ.