ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران بڕیاریدا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی سكه‌ی ئاسنینی ئێران به سكه‌ی ئاسنینی عیراقه‌وه.
محه‌مه‌د باقر نوبه‌خت وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “له‌سه‌روبه‌ندی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی ئێران باسی له پێكه‌وه‌به‌ستنی هێڵه‌كانی سكه‌ی ئاسنی ئێران به هێڵه‌كانی سكه‌ی ئاسنی عیراق كراوه، گرنگترین بابه‌ت بوو كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ردا ئه‌مڕۆ، ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ئاسانكاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌چنه زیاره‌تی شوێنه پیرۆزه‌كانی عیراق”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شدا كه فه‌رمانگه‌ی پلاندانان و سه‌رپه‌رشتیارانی ستراتیجی راسپێردراون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رێگا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه له نزیكترین كاتدا.