دواى ئەوەى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى شاندێکى بازرگانى ڕێکخست بۆ ووڵاتى ئیتاڵیا ئەو شاندە توانیان چەندین گرێبەستى بازرگانى لە نێوان هەردوولادا ئیمزابکەن کە گرنگى باشى دەبێت بۆ شارى سلێنانى.
عوسمان فەتاح ئەندامى ئەنجومەنى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و سەرۆکى شاندى بازرگانانى سلێمانى ڕایگەیاند” ڕۆژى 1/12/2014 شاندێکى بازرگانى سلێمانى گەشتنە ئیتاڵیا بەمەبەستى چاوپێکەوتنى لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیاى ئیتاڵى لەشارى میلانۆ کە پێکهاتبون لە 64 کۆمپانیا”
لەووڵاتى ئیتاڵیا عوسمان فەتاح لەگەڵ بەڕێز باولۆ ساککسى کۆبووە کە باس لە ڕەوشى بازرگانى نێوان ووڵاتى ئیتاڵیا و کوردستانکرا بەشێوەیەکى گشتى لەسەرجەم بوارەکان و بەتایبەت وەبەرهێناندا.
سەرۆکى شاندى بازرگانانى سلێمانى ئەوەشى ڕاگەیاند لە 5/12/2014 لەگەڵ مانیۆلۆ ئیلۆنى بەڕێوەبەرى گشتى ژوورى بازرگانى شارى میلانۆ بۆ بەشى مۆبیلیات کۆبوینەوە و بەڕێوەبەرى گشتى ژوورى بازرگانى شارى میلانۆ خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەسەردانکردنى وەفدى بازرگانى شارى سلێمانى کە لە نزیکەوە ئاگادارى دانیشتنەکانى نێوان هەردوولا بووە دەرکەوتووە کە ئەو شاندە سەرکەوتو بوە لە کارەکانیدا کە چەند گرێبەستێکیان واژۆکردووە لەبوارەکانى مۆبیلیات کارەباى و بیناسازى و مەشروبات و خۆراک و کشتوکاڵى .
هەر لەو دانیشتنەدا عوسمان فەتاح داوایکرد کە هەماهەنگى هەبیت لە نێوان هەردوو ژورەکەدا ئەویش بە خۆشحاڵیەوە پێى باشبوو کە ئامادەکارى بکرێت لە نێوان هەردولادا کە دەیانەوێت لە مانگى سێى ساڵى داهاتودا 2015 بۆ دیاریکردنى ڕۆژێکى تایبەت بە سەردانیکردنى شاندێکى بازرگانى ئیتاڵى بۆ ژوورى بازرگانى سلێمانى لە سەرجەم بوارەکاندا بەمەبەستى ئاشنابونى شارى سلێمانى و هەرێمى کوردستان تالەنزیکەوە ئاگادارى ئەوەبین هەرێمى کوردستان و شارى سلێمانى پێویستى بە چ بوارێکە تا کارى زیاترى تیادابکەین.
ئەو گرێبەستانەى واژۆکراون
1-کۆمپانیاى دیلان
2-کۆمپانیاى گوڵ هام / وەکالەتى تایبەتى وەرگرت لەسەر ئاستى عێراق لە ڕوناک کەرەوەدا
3- کۆمپانیاى سەروەران
4- کۆمپانیاى بورهان
5- کۆمپانیاى نەورۆز