كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر هاتوچۆی هاووڵاتیانی عێراق به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌ی.
كونسوڵگه‌ری ئێران له عێراق ره‌زا زاده رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران، وڵاته‌كه‌ی رازی بووه رێگه به گه‌شتیارانی عێراقی بدات به ئۆتۆمبێلی خۆیانه‌وه سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
وتیشی: “دوای ته‌واوبوونی رێوڕه‌سمی چله‌ی شیعهئاینزاكان، سنووره‌كان به رووی گه‌شتیارانی عێراقییدا ده‌كرێنه‌وه و ئه‌و بڕیاره ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
به گوێره‌ی زانیاری ره‌سمی نێوان هه‌ردوولا، ته‌نیا له ساڵی رابردوودا دوو ملیۆن هاووڵاتی عێراقی سه‌ردانی ئێرانیان كردووه و له به‌رامبه‌ریشدا یه‌ك ملیۆن ئێرانی هاتوونه‌ته عێراق.
هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی گه‌شتیاری و چاره‌سه‌ری پزیشكی هۆكاری سه‌ره‌كی چوونی هاووڵاتیانی عێراقییه بۆ ئێران و زیاره‌تكردنی مه‌زارگه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاش هۆكاری هاتنی ئێرانییه‌كانه بۆ عێراق.