حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایه‌نه‌و به‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستپێكردو ده‌ستیكرد به فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌ستیكردووه به فرۆشتنی نه‌وت به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی كه له‌ساڵی رابردوو ئیمزاكراون.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم توڕه‌یی به‌غدا به‌دوای خۆیدا بهێنێت، به‌تایبه‌تی كه هه‌نگاوه‌كه دوای رێككه‌وتنی به‌غداو هه‌ولێره له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و پێدانی كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌به‌رانبه‌ر زیادكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی عێراقه‌وه.
ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ی كه هه‌رێم له رێگه‌یه‌وه نه‌وته‌كه‌ی به‌سه‌ربه‌خۆیی له بازاڕه‌كانی جیهان ده‌فرۆشێت بریتین له كۆمپانیاكانی “ترافیجورا و فیتول” كه به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بازرگانی له جیهاندا داده‌نرێن و ئه‌وه‌ش كاره‌كه له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا گران ده‌كات چونكه ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی به‌نزین و دیزل ده‌فرۆشێت و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كۆمپانیایه بێت ده‌بێت پاره‌یه‌كی زۆرتر بدات.
ئێستا كۆمپانیای “ترافیجورا” ئاماده‌یه یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی هه‌رێم كه له‌رێگه‌ی وشكانی یه‌وه براوه‌ته توركیا بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان بگوازێته‌وه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای “فیتول” 12 هه‌زار ته‌ن نه‌وتی هه‌رێمی كڕیوه كه نرخی هه‌ر ته‌نێكی به 890 دۆلاره‌و ئاماده‌یه بیگوازێته‌وه بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان.
به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن هه‌ر رێككه‌وتنێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئیمزای بكات نایاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌غدایان وه‌رنه‌گرتووه.
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند عێراق مافی خۆیه‌تی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكات كه به‌شداری له “به‌هه‌ده‌ردانی” سامانی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ن.
كۆمپانیای “ترافیجورا” ره‌تیكردوه‌ته‌وه هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بدات، له‌ڵام كۆمپانیای “فیتول” رایگه‌یاندوه كه نه‌وتی له‌هه‌رێم كڕیوه‌و به‌ره‌و توركیا ره‌وانه‌ی كردووه تا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بیگوازێته‌وه.