چوارەمین پێشانگا و كۆنفرانسی ساڵانەی فڕۆكەخانەكانی عێراق بەڕێوەچوو

لەشاری سلێمانی و بە ئامادەبونی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەكالەت و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی فرۆكە خانەكانی هەرێم و بەشێكی عێراق و 30 كۆمپانیای فڕۆكەوانی چوارەمین پێشانگا و كۆنفرانسی ساڵانەی فڕۆكەخانەكانی عێراق دەستیبەكارەكانیكرد.
لەكۆنفرانسەكەدا كە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن مەولود باوەمراد بەوەكالەت ڕایگەیاند كە هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی شەڕی تیرۆرستان بۆتەوە ئەم كۆنفرانسەش وەك بەرنگاریەكە دژی ئەو لایەنانەی چاویان بە هەرێمی كوردستان هەڵنایەت.
لە كۆنفرانسەكەدا چەندین سمینار لەسەر ڕەوشی فڕۆكەخانەكان و شێوازی بەرەو پێشچونیان لەلایەن بەڕێوەبەرانی فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر و چەند فڕۆكە خانەیەكی دیكە ئەنجامدرا.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا كردنەوەی ئەم پێشانگایە كاریگەری باشی هەیە بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوشی گواستنەوەی ئاسمانی و هێنانی نوێترین تەكنەلۆژیا بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێم.
چوارەمین پێشانگا و كۆنفرانسی ساڵانەی فڕۆكەخانەكانی عێراق بڕیاروایە بۆماوەی دووڕۆژ بەردەوامبێت.