هەرێم و جینێڵ ئینرێرجی رێكەوتن

كۆمپانیای (جینێڵ ئینێرجی) له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنێكی مۆركرد له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ هه‌ردوو كێڵگه‌ی زه‌به‌لاحی “میران” و “بینا باوی”، بڕیاریشه‌ له‌ زستانی ساڵی 2018 به‌رهه‌می غاز له‌ دوو كێڵگه‌یه‌ بگه‌یه‌نێته‌ توركیا. 
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری، جولیان میزریل، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی كۆمپانیای (جینێڵ ئینێرجی) بڵاویكرده‌وه‌، “ئه‌و دوو كیڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان غاز به‌رهه‌مدێنن و بازاڕ غاز چاوه‌ڕێیه‌ كۆمپانیای (جینێڵ ئینێرجی) له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌و بواره‌دا گرێبه‌ست بكات”. 
پسپۆڕانی بواری غاز یه‌ده‌كی غاز له‌هه‌ردوو كێڵگه‌ی “میران” و “بینا باوی” هه‌رێمی كوردستان به‌ 11.4 تریلیۆن مه‌تر سێجا مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن، به‌ به‌های 2.6 ملیار دۆلار. 
كۆمپانیای (جینێڵ ئینێرجی) یه‌كێكه‌ له‌كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی “میران” و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنی مۆركرد، سه‌دا 36 كێڵگه‌ی “بینا باوی” هه‌ڵبگرێته‌وه‌ له‌پشكی كۆمپانیای ( ئۆ. ئێم. فی ) نه‌مسا له‌به‌رامبه‌ر 150 ملیۆن دۆلار. 
پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كۆمپانیای (جینێڵ ئینێرجی) داهاتێكی جێگیر به‌ده‌ست بێنێت له‌بۆرسه‌ی له‌نده‌ن به‌هۆی به‌رده‌وامیی كاركردنی له‌هه‌ردوو كه‌رتی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان.