سێیه‌مین پێشانگای پیشه‌یی لە هەولێر كرایەوە

به‌به‌شداربوونی 50 كۆمپانیاو رێكخراو و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كارخوازان، ئه‌مرۆ26-11-2014، له‌شاری هه‌ولێر سێیه‌مین پیشه‌نگای پیشه‌یی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
 له‌ ده‌ستپێكدا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتاری كردنه‌وه‌ی پێشانگای پێشكه‌ش كرد و رایگەیاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ پاڵپشته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌و ئه‌مساڵیش به‌پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان به‌شداری تێداكردوە.
پێشانگای پیشه‌یی كوردستان له‌ساڵی 2012 دا دامه‌زراوه‌و ساڵی جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌یان كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخراو به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كارمه‌ندی كارا و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانیان.
 ئه‌م پێشانگایه‌ یه‌كه‌م پێشانگای هه‌لی كارو مه‌شق و راهێنانه‌ كه‌خزمه‌ت ده‌گه‌ینێ به‌گشت كوردستان و گه‌وره‌ترینه‌ له‌عیراقدا.

PUKmedia