به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ڤیسیڤاڵی به‌غداد وه‌كو پایته‌ختی رۆشنبیری عه‌ره‌ب له‌ساڵی (2013)دا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق بڕی سی ملیۆن دۆلار ده‌داته كۆمپانیای رۆتانا.
به‌پێی هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق به‌بڕی سی ملیۆن دۆلار، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆتانا رێكه‌وتوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ڤیسیڤاڵی به‌غداد وه‌كو پایته‌ختی رۆشنبیری عه‌ره‌ب له‌ساڵی (2013)دا، بڕیاریشه ئه‌و رێكه‌وتنه له رۆژی (23)ی ئه‌م مانگه له دوبه‌ی واژو بكرێت.
له‌وباریه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندنی پارله‌مانی عێراق، عه‌لی شه‌لا، رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردوه، بۆ رونكردنه‌وه‌ی راست‌و دروستی ئه‌و رێكه‌وتنه.
شه‌لا ده‌ڵێت “عێراق كه‌سانی زۆری تیایه كه خاوه‌نی شاره‌زایین له‌بواری رێكخستنی ئاهه‌نگ‌و فیستیڤاڵ‌و میهره‌جان‌و پێشانگا، به‌ڵام تێناگه‌ین بۆچی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری په‌نای بردۆته به‌ر كۆمپانیای رۆتانا، ئێمه دژی ئه‌و بڕیاره‌ین‌و پێویستمان به‌و جۆره كۆمپانیایانه نییه”.
كۆمپانیای رۆتانا بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری، ساڵی (1985) دامه‌زراوه‌و شازاده‌و ملیاردێری سعودی وه‌لید بن ته‌ڵاڵ خاوه‌نێتی.