ئەمە نوێترین بەرهەمی نۆكیایە

هەفتەیەك پاش ئەوەی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاشكرایكرد كە ناوی خۆی دەخاتە سەر مۆبایلە پیًشكەوتووەكانی نۆكیا، كۆمپانیای نۆكیا رایگەیاندووە، تابلێتێكی پێشكەوتوو بە ناوی خۆیەوە دروستدەكات.
تابلێتە نوێیەكەی نۆكیا ناوی (Nokia N1)ی لێنراوە و بە ئۆپەرەیتینگ سیستمی ئەندرۆید كاردەكات.
بەرهەمە نوێیەكەی نۆكیا شێوەی لە ئایپاد مینی دەچێت، بەڵام لەو تەنكترە (6.9 ملیمەتر) و كێشی كەمترە (319 گرام)، قەبارەی شاشەكەی (7.9) ئینچە و وردی (2048 بە 1356) دەخرێتە بەردەست.
نۆكیا ئێن وەن، سیستمی ئەندرۆیدی (5.0) لەسەر دادەنرێت، پرۆسێسەرەكەی لە جۆری (ئەنتڵ ئەتۆم زێد 3580) یە بە لەرەلەری (2.4) كێگاهێرتز، رامەكەی (2) كێگابایتە و هاردەكەشی (32) كێگایە، شوێنی میمۆریشی نییە.
كامێرای پشتەوەی (8) مێگا پیكسڵە و كامێرای پێشەوەی (5) مێگایە، ئەوەش گونجاوە بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی.
قەباغەكەی تەواو ئەلەمنیۆمە، وای فای و بلوتوس (4.0) كارپێدەكات و دەنگەوەرەكانیشی ستریۆن.
نرخی تابلێتە نوێیەكەی نۆكیا لە یەكەم خستنە بازاریدا تەنها (249) دۆلار دەبێت، ئەوەش نرخێكی هاندەرە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت تابلێتێكی لەو جۆرە بكڕن.