وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی ناوه‌ندی ئێستا له سه‌داسه‌د پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی بودجه‌ی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره نێوده‌بات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له راگه‌یێندراوێكدا راشیگه‌یاند:پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت بۆ دابینكردنی بودجه رێگره له پێش په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری عێراق، بۆیه پێویسته حكومه‌ت بیر له هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بكاته‌وه و سوود له وه‌به‌رهێنان و كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت وه‌ربگرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینێكی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینی و پێشبینیش ناكرێت به‌م نزیكانه نرخه‌كه‌ی به‌رزببێته‌وه، ئه‌وه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر عێراق و سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه پشتیان به داهاتی نه‌وت به‌ستووه.