له‌دوای ساڵی 2003وه، ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای بیانی رویان له‌هه‌رێمی کوردستان کردوه، زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ش سه‌ر به‌وڵاتی تورکیا‌و کۆماری ئیسلامی ئێرانن، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا کێبه‌رکێیه‌کی توندیان له‌نێواندا بوه.
به‌پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان له‌هه‌رێمی کوردستان، تائێستا دوو هه‌زارو 983 کۆمپانیای بیانی تۆمارکراون، تورکیا به‌هه‌زار‌و 339 کۆمپانیا پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندیه‌که‌ی گرتوه‌و ئێران به 337 کۆمپانیا له‌پله‌ی دوه‌مدایه، لوبنانیش له‌پله‌ی سێیه‌مدایه به‌بونی 159 کۆمپانیا که له‌هه‌رێمی کوردستان تۆمارکراون.
به‌پێی ئاماری تۆمارکردنی کۆمپانیاکان له‌هه‌رێمی کوردستان بۆ ریزبه‌ندی وڵاتانی تر له‌ڕوی بونی کۆمپانیاکانیان له‌هه‌رێم، ئیمارات 157 کۆمپانیا، به‌ریتانیا 126، ئه‌مەریکا 117، ئه‌ڵمانیا 82، ئوردن 97، ئیتاڵیا 60، یۆنان 28، کوێت 27، میسر 21، هۆڵه‌ندا 33، یه‌مه‌ن 29، قوبرس 24، که‌نه‌دا 20و وڵاتانی تر که‌متر له 20 کۆمپانیایان له‌هه‌رێم هه‌یه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌کان، 19 هه‌زارو 853 کۆمپانیای ناوخۆیی له‌هه‌رێمی کوردستان تۆمارکراون.
دڵزار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان له‌هه‌رێمی کوردستان، به‌هاوڵاتی راگەیاندووە، به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌وان، تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی ئێران، به‌به‌راورد به‌تورکیه‌کان به‌ره‌و که‌مبونه‌وه ده‌ڕوات‌و له‌ئێستادا کۆمپانیا تورکیه‌کان رێژه‌ی له‌سه‌دا 45ی کۆمپانیا بیانیه‌کانی هه‌رێم پێکده‌هێنن‌و ئێرانیه‌کانیش له‌سه‌دا 11.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، کۆمپانیا تورکیه‌کان زیاتر روو له‌هه‌ولێرو دهۆک ده‌که‌ن به‌هۆی هاوسنوریان‌و نزیکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، کۆمپانیا ئێرانیه‌کانیش زیاتر روو له‌پارێزگای سلێمانی ده‌که‌ن.
به‌پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، له‌ساڵی 2013 له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان 137 کۆمپانیای تورکی تۆمارکراوه له‌به‌رانبه‌ردا 80 کۆمپانیای ئێرانی تۆمارکراوه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌کان، له‌نۆ مانگی ئه‌مساڵدا 50 کۆمپانیای تورکی تۆمارکراون، له‌به‌رانبه‌ردا 12 کۆمپانیای ئێرانی تۆمارکراون.
به‌پێی ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان له‌هه‌رێمی کوردستان، تائێستا دوو هه‌زارو 983 کۆمپانیای بیانی تۆمارکراون، تورکیا به‌هه‌زار‌و 339 کۆمپانیا پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندیه‌که‌ی گرتوه‌و ئێران به 337 کۆمپانیا له‌پله‌ی دوه‌مدایه، لوبنانیش له‌پله‌ی سێیه‌مدایه به‌بونی 159 کۆمپانیا که له‌هه‌رێمی کوردستان تۆمارکراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماری تۆمارکردنی کۆمپانیاکان له‌هه‌رێمی کوردستان، تائێستا هاتنی کۆمپانیاکان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌راورد به‌ساڵی رابردوو نزیکه‌ی له‌سه‌دا 50 که‌میکردوه.
دڵزار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارکردنی کۆمپانیاکان له‌هه‌رێمی کوردستان، هۆکاری که‌مبونه‌وه‌ی هاتنی کۆمپانیا بیانیه‌کانی بۆ قه‌یرانی دارایی‌و وه‌ستانی وه‌به‌رهێنان گه‌ڕانده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێکی تری کۆمپانیاکان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له‌وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌کانیان ده‌ترسن.