وه‌زیری دارایی حکومەتی هەرێم دەڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن کە ئاخۆ ده‌توانن له‌م مانگه‌دا دو موچه بده‌ن به‌فه‌رمانبه‌ران یاخود نا.
دوێنێ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق راگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، حكومه‌تی عێراق بڕی (500) ملیۆن دۆلاری ناردوه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆشییەوە رێباز محه‌مه‌د حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاندوه “ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها سولفه‌یه‌كه‌و بۆ پیشاندانی نیازپاكی حكومه‌تی عێراقه، هیچ رێككه‌وتنێك نیه بۆ به‌رده‌وامبونی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌رده‌وامبونی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌یوه‌سته به رێككه‌وتنی حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمه‌وه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت.
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه به‌و بڕه‌یه پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردویه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، كه تائێستا به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی موچه‌ی مانگی ئەیلولیان وه‌رنه‌گرتوه.
وه‌زیری دارایی رونیكردوه‌ته‌وه بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا به‌شی موچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌ران ناكات، به‌و پێیه‌ی بڕی (583) ملیار دیناره، له‌كاتێكدا هه‌رێم پێویستی به‌بڕی (850) ملیار دینار هه‌یه بۆ دابینكردنی موچه‌ی مانگێك.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن کە ئاخۆ ده‌توانن له‌م مانگه‌دا دو موچه بده‌ن به‌فه‌رمانبه‌ران یاخود نا.