سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت رایده‌گه‌یه‌نێت كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌و ئه‌ندازه‌ی ئێستا جێِی نیگه‌رانیه و ده‌شلێت: بۆ روبه‌رووبوونه‌وه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش حكوومه‌ت رێوشوێنی سك ههڵگووشینی دارایی ده‌گرێته‌به‌ر . له چاوپێكهوتنكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ره‌ئی كوێتی شێخ جابر ئهلمبارك ئهلسبهح رایگه‌یاند دابه‌زینی نرخی نه‌وت شتێكی چاوهراونكراوه وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی چونكه نه‌وت كاڵاێكه خواست و خستنه‌ڕوو و گۆڕانكارییه سیاسیهكات حوكمی نرخه‌كه‌ی ده‌كات . سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت ده‌شلێت ئێمه له نیگه‌رانی خه‌ڵك له دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌یه‌ن و حكوومه‌تی كوێت بۆ دابه‌زینی له‌مشێوه‌یه‌ی نرخی نه‌وت ئاماده‌كاری كردووه و داهاتی خۆی ههمهجۆر كردووه . هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كان نرخی نه‌وتی كوێت بۆ 77 دۆلار دابه‌زیوه .
دابه‌زینی نرخی نه‌وت كوێتی نیگەران كردووە
