به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی به‌رپرسێكی ئه‌مریكا، له‌ماوه‌ی (10) ساڵی ڕابردودا، زیاتر له (100) ملیار دۆلار له‌پاره‌ی گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌فیڕۆ دراوه.
ڕۆژنامه‌ی (مه‌شرق) ڕاپۆرتێكی (ستیوارت بۆین) پشكنه‌ری گشتی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقی، له‌ژێر ناونیشانی (له‌هه‌ڵه‌كانی عێراقه‌وه فێربه) بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، (40%)ی ئه‌و پرۆژانه‌ی عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه چاودێری كراون، پڕبون لهكهمتهرخهمیو كه‌موكورتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مریكا له‌ساڵانی (2003)و (2004)دا، (10) میار دۆلاری له‌داهاتی نه‌وتی عێراق، ڕاده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا كردوه، زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ش دزراوه.
پشكنه‌ری گشتی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌ماوه‌ی (10) ساڵی ڕابردودا زیاتر له (100) ملیار دۆلار له‌پاره‌ی گه‌نجینه‌ی عێراق به‌فیڕۆ دراوه‌و به‌تاڵان براوه، كه زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه، ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كانی شاری (به‌یروت)ی پایته‌ختی لوبنان‌و شاری (دوبه‌ی) ئیمارات كراوه.