دامه‌زراوه‌ی نیوز كۆرپۆریه‌شن كه له‌لایه‌ن رۆبه‌رت مه‌ردۆخه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت ڕٍوبهڕوی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێته‌وه به‌هۆی پێدانی بڕێك پاره به سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی وێنه‌ی سه‌دام حسینی سه‌رۆكی پێشوی عێراق له‌زیندان و له‌كاتێكدا كه جلی ژێره‌وه‌ی له‌به‌ردایه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی و رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای مه‌ردۆخه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت له ساڵی 2005دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌دام حسێنیان به جلی ژێره‌وه بڵاوكردۆتهوهله ناو زیندانهكهیداو بێئاگابووه له‌گرتنی ئه‌و وێنانه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌یلی بێستی ئه‌مریكی بڕی ئه‌و پارانه‌ی له‌و پێناوه‌شدا خه‌رجكراوه له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكا وه‌رگیراوه، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به تاوان حساب بكرێت له‌ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵی فۆكس نیوز له زاری وته‌بێژی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كانه‌وه له به‌غدا رایگه‌یاندوه ، پێده‌چێت وێنه‌كان له نێوان مانگی كانونی دووه‌م و نیسانی ساڵی 2004دا گیرابن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی بێست جۆرج بوشی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا نیگه‌رانی توندی خۆی ده‌ربڕیوه كاتێك وێنه‌كانی سه‌دام به‌و شێوه‌یه بڵاوبونه‌ته‌وه‌و، داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی كردوه له رووداوه‌كه.
به‌گوێره‌ی یاسا له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بدرێت به لێپرسراوان به تاوان حساب ده‌كرێت.