ئەندازیارێكی تەلارسازی ئیتاڵی دەڵێت لە خولی دەیەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا توانیمان پەیوەندی كاركردن لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی سلێمانیدا دروستبكەین ،دەشڵێت بەشێك لە تەلار و هۆتێلەكانی سلێمانی لە ئاستی كۆلیتییە بەناوبەنگەكانی ئیتاڵیادان .
ئەمەل بەغدادی كە ئەندازیارێكی ئیتاڵی بەرەچەڵەك عێراقییە و بەمەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ كۆمپانیای (ریپا)ی ئیتاڵی هاتونەتە سلێمانى ، كۆمپانیای (ریپا)ی ئیتاڵی یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ئیتاڵیاو ماوەی پەنجا ساڵە لەبواری ئەرزی و دیواری تەلارسازیدا كاردەكات.
ئەو ئەندازیارە بەسایتی ژوری بازرگانی سلێمانی راگەیاند : بەشێك لە تەلار و هۆتێلەكانی سلێمانی لە ئاستی كوالیتی و براندە ئیتاڵیەكاندان،بەڵام بەشێكی دیكە لە تەلار و هۆتێلەكانی دیكەی سلێمانی، كەرەستەی كوالیتی نزمیان تێدا بەكار هاتوە یان كەرەستەكانیان بەشێوەیەكی جوان دانەنراوە .
لەبارەی خولی دەیەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیشەوە ئەمەل بەغدادی دەڵێت :” پێشانگەكە لە ئاستێكی زۆر باشدابو بەجۆرێك كە توانێمان پەیوەندی كاركردن لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی سلێمانیدا دروستبكەین.
دەشڵێت: “پێویستە لە پێشانگاكانی داهاتودا لەڕێگەی داتابەیسەوە ،ژمارەی بزنسمان و ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی پێشانگاكە دەكەن جیابكرێنەوە تاوەكو كۆكردنەوەی ئامارەكانی كۆتایی ئاسانتربن.
ئەو ئەندازیارە باس لە پێشانگا نێودەوڵەتییەكانی ئیتاڵیا دەكات و دەڵێت:”لە ئیتاڵیا چونە ژورەوە بۆ پێشانگا و شوێنی دانانی ئۆتۆمبێل بە پارەیە، بۆیە جگە لە بازرگان و پیاوانی خاوەنكار ،كەسی ئاسایی ناتوانێت بچێتە ناو پێشانگا بازرگانییەكانەوە .