په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ده‌ركردنی یاسایه‌كن، به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به هه‌موو بێكار و بێ سه‌رپه‌رشت و كه‌مدرامه‌تان ده‌كات.
ته‌لار له‌تیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیژنه‌ی كۆمهیەڵاتیو منداڵ و خێزان به خه‌ندانی راگه‌یاندوە: به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به توێژی كه‌مده‌رامه‌ت و بێ سه‌رپه‌رشت و بێكاران و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆیان په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی ده‌ركردنی یاسایه‌كه به‌ناوی (یاسای هاریكاری و چاودێری كۆمهیەڵاتی).
ته‌لار له‌تیف، وتیشی: “له‌كاتی ئێستا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه كراوه، بڕیاریشه له‌داهاتوودا له لایه‌ن لیژنه‌ی كۆمهیەڵاتیو خێزان و منداڵ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمهیەڵاتیو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بكرێت تا یاساكه به‌باشترین شێوه له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “راسته یاساكه لایه‌نی دارایی تێدایه‌و جێبه‌جێكردنی بۆ ئێستا زه‌حمه‌ته، به‌ڵام له‌داهاتوودا سودێكی زۆر به چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوێندكاری كه‌مده‌رامه‌تن و منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت و بێكاران و كوڕان و كچان كه تا ئێستا هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه و بێكارن ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به‌و چین و توێژانه ده‌كرێت بۆ هه‌ندێكیان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ به‌شێكی تریان تا ئه‌و كاته‌ی كاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت پێیان ده‌درێت.
ته‌لار له‌تیف باسی له‌وه‌شكرد: ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌و جۆره واده‌كات هه‌موو ئه‌و هاوكارییه‌ی له‌چوارچێوه‌ی چاودێری خێزان ده‌درێت و ئه‌وانه‌ی مووچه‌یه‌كی كه‌م وه‌رده‌گرن رێكده‌خرێته‌وه و پێداوچونهوهی پێداده‌كرێت.