پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى کۆتاى هات و بەبەهاى زیاتر لە دوو ملیار دینار گرێبەست ئەنجام دراوە کە زیاتر لە 78 هەزار کەس سەردانى پێشانگاکەیانکردووە.
ئازاد شمقار وتەبێژى پێشانگاى نێودەوڵەتى لەلێدوانێکداڕایگەیان 17/11 پێشانگای نێودەوڵەتی سلیمانی بەسەرکەوتوانە کۆتاى هات.
وتیشى” سوپاسى سەرجەم هێزەکانى پێشمەرگە ئەکەم ئەگەر ئەوان نەبونایە ئێمە نەماندەتوانى ئەم کارە بکەین سەرى ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدان دادەنەوێنم”
وتەبێژى پێشانگاکە سوپاسى پارێزگارى سلێمانى سەرجەم فەرمانگەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانیکرد کەماوەى 4 ڕۆژە لەگەڵیاندا خەریکن بۆ سەرخستنى پێشانگا نێودەوڵەتیەکە.
سەبارەت بەو گرێبەستانەى ئەنجامدراوە ئازاد شمقار وتى” لەماوەى ئەم چوار ڕۆژەدا 78 هەزار کەس هاتون سەردانى پێشانگاى سلێمانى نێودەوڵەتیانکردبوو لەژێردروشمى پێشانگاى بەرەنگاربونەوە لەم ڕێژەیەشدا بازرگانانى کوردستان و سلێمانى توانیویانە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانى لێرە ئامادەبونیان هەیە بەبڕى دوو ملیار دینار گرێبەست ئیمزابکەن”
ئااماژەى بەوەشدا وەک ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى توانیومانە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک قسەبکەین بۆ ئەوەى ئەوان بتوانن کارگەکانیان لەوڵاتى خۆیانەوە بێنن لە کوردستان دایبمەزرێنن تا بتوانین بەهەمومان ژێرخانى ئابورى بنیات بنێینەوە کە دەبێتە هۆى دۆزینەوەى هەلى کار.
ئازاد شمقار هیوایخواست کە حکومەتى هەرێمى کوردستان هاوکارى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمان یبێت بۆ ئەو پلانەى هەیەتى و ئاسانکارى بکات بۆ ئەو کۆمپانیایانەى دەیانەوێت کارگەکانیان بهێننە کوردستان.