سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی شاندێكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانلە رۆژانی 5ـ 6/ 11/2014 بەشداری كۆربەندی ئابووری ئەنجوومەنی كاری عێراقی بەریتانی (IBBC) لە لەندەن كرد.
لە كۆربەندەكەدا كە بەشێك لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا و سەفیری عێراق و ژمارەیەكی زۆر لە بازرگان و خاوەنكاری بەریتانی و بیانی و سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق ئامادەی بوون، باس لە رەوشی وەبەرهێنان و كەرتی نەوت لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرا، كۆربەندەكە لە چەند پەنەڵێك پێكهات .
ئەنجوومەنی كاری عێراقی بەریتانی (IBBC) لەژمارەیەك بازرگانی عێراقی بەریتانی پێكدێ، ئەم رێكخراوە بەردەوام شاندی بازرگانی دەهێنێتە عێراق و كوردستان بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندی و زانینی هەلەكانی كارو وەبەرهێنان .



