سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ته‌نیا ناتوانێت ڕوبه‌ڕوی هه‌موو كێشه ئابوریه‌كانی جیهان ببێته‌وه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، بۆیه پێویسته گروپی بیست (G20)، هه‌نگاوی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، (باراك ئۆباما) له‌وتارێكدا كه له‌لوتكه‌ی بیستدا له‌ئوسترالیا پێشكه‌شیكردوه، كێشه ئابوریه‌كانی جیهانی خستۆته‌ڕوو، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردۆته‌وه، ئه‌مریكا به‌ته‌نیا ناتوانێت به‌رپرسیارێتی گه‌شه‌پێدانی ئابوری له‌ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو وڵاتێكدا هه‌لی كاری پێویست بڕه‌خسێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی كێشه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیای كرد‌و وتی:”زۆر بابه‌ت له‌ئاسیادا هه‌ن، پێویستیان به‌چاره‌سه‌ركردنه، له‌وانه‌ش كه‌یسی ئه‌تۆم، موشه‌كی كۆریای باكور، ململانێكانی بواری زه‌وی‌و مافه‌كانی مرۆڤ”.