تەنیا یەك رۆژ دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر نەوت بەشێوازێكی كاتیی رێككەوتن، بەهای پشكەكانی كۆمپانیاكانی نەوتی كاركەر لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.
پشكی كۆمپانیاكانی گۆڵف كێستۆن و كۆمپانیای DNO و هەروەها كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی بەرێژەی زیاتر لەسەدا 11 بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.
گۆڵف كێستۆن لە كێڵگەی شێخان و DNO لە كێلگەی تاوكێ و گەنەل ئێنێرجی لە كێڵگەی تەق تەق كۆمپانیای سەركارن.
بەپێی رێككەوتنێكی كاتی لە نێوان هەولێر و بەغدا، لە بڕی پێدانی رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان، بەغدا پابەند دەبێت بە هەناردەكردنی مانگانە 500 ملیۆن دۆلار وەك بەشێك لە بودجەكەی.
ئەو رێككەوتنە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپی وەك فەرەنسا پێشوازی لێكراوە.