ئەمساڵ هیچ جۆرە چالاكییەكی هونەری و رۆشنبیری بەبۆنەی 230 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی ئەنجام نادرێت

بەبۆنەی تێپەڕبوونی (230) ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان، شاری هەڵمەت و قوربانی و قەڵای كوردایەتی.
جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەماوەری كوردستان و خەڵكی شارە حەیاتەكە دەكەین.
بەڵام لەگەڵ داوای  لێبووردنمان لەخەڵكی سلێمانی،  ئاگاداری هەموو لایەك دەكەین  بۆ ئەمساڵ هیچ جۆرە چالاكییەكی هونەری و رۆشنبیری بۆ ئەم یادە ساز ناكەین ، ئەویش بۆ رێزگرتن لەخوێنی شەهیدان و خەباتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەجەنگی دژە تیرۆرو بەرگری لەخاكی پیرۆزی كوردستان.
بەهیوای ئەوەی  لە سایەی هیمەتی پێشمەرگە قارەمانەكانمان كۆتای بێت بە هەرەشەی تیرۆریستان و  تیرۆر لە رەگەوە ببڕ بكرێـت و ساڵی داهاتوو بە بەشداری پێشمەرگە قارەمانەكان یادێكی پڕ شكۆ بۆ  شاری سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی ساز بدەین.
سەربەرزی بۆ شەهیدان، بژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، شەكاوە بێت ئاڵای كوردستان و یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان پیرۆزبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
رۆشنبیری و هونەری سلێمانی