لە درێژەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان لەكەرتی تایبەتدا، قۆناغی یەكەمی پرۆگرامی راهێنانی تواناكان بە بەشداری ژمارەیەك دەرچوو كۆتایی هات، هەروەك لە تەلاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەشداربووانی یەكەم قۆناغی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان كرا، كە لە ماوەی رابردوودا لە كۆمپانیا و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەتدا هەلی كاریان بۆ دۆزراوەتەوە، ئەمەش لەرێگەی كارئاسانیو زەمینەسازی لەلایەن تیمی تایبەتی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو دەرچوانە، بەشێوەیەك لە قۆناغی یەكەمی پرۆگرامەكەدا (28) دەرچوو بەشداریان كردوە، بریاریشە لە قۆناغەكانی تردا پرۆگرامەكە فراوانتر بكرێت، تا بتوانرێت زۆرترین هەلی كار بۆ هاوڵاتیان لە كەرتی تایبەت برەخسێنرێت.