قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگکان ساڵانە لە کۆتاى قۆناغى خوێندندا توێژینەوە یەک پێشکەشدەکەن و مامۆستایەکى زانکۆش ڕاى دەگەیەنێت ئەو هەمو توێژینەوەیەى کە دەکرێ ژیانى ئێمە ناگۆڕێت.
ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بەشى ڕاگەیاندن کۆنفرانسێکى تایبەتى لەبارەى ئەو توێژینەوەناوە ئەنجامدا کەساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئەنجام دەدرێت کە سەرۆکى ژورى بازرگانى و جێگرى یەکەم و بەڕێوەبەرى ژورو ژمارەیەک لە ئەندامانى ژوور و پەرلەمان و شارەزاینى ئابورى تیایدا بەشداربون.
لەسەرەتادا دکتۆر نیاز نجم الدین نورى مامۆستاى زانکۆ توێژینەوەیەکى خۆى پێشکەشکردوو ڕایگەیاند” لە سێ ساڵى ڕابردودا 100 هەزار خوێندکار لە زانکۆ حکومیەکان هاتونەتە دەرەوە کە نزیکەى 25 هەزار توێژینەوە کراوە ئەگەر هەر بەوەرەقە هەژمارى بکەین ئەکاتە نیو ملیۆن وەرەقە بەتەنها لەسەر توێژینەوە لەلایەن بەکالۆریۆسەوە ڕەشکراوەتەوە”.
د.نیاز ئاماژەى بەوەشداوە” بۆ پاڵپشتى ئەم توێژینەوەیەى خۆم گەڕانێکم کردووە لە پەیمانگاى دووکان لە گەڵ بەشى بانکەکان و کارکێڕى و بەشى ئابورى زانکۆى سلێمانى وە لەگەڵ 250 خوێنکار، لە بانقەکانى دووکان بە 6 خوێندکار توێژینەوەیەک دەکەن لە سلێمانى بە 2 خوێندکار کە لە 63% ئەنجامەکە پێم ئەڵێت کە بە 6 کەس توێژینەوەیەک دەکەن”
ئاماژەى بەوەشداوە لە توێژینەوەکەدا” من لێم پرسیون ئەو سەرچاوانەى بەکارى دەهێنن عەرەبین کە لێشیان دەپرسیت ئەڵێت عەرەبى نازانم یان لە کۆمپیوتەر ئەزانى یان نایزانێ یان نیەتى دواى ئەم خوێندکارانە ئەچن یان لە ئۆفیس یان لاى وەرگێر سەرقاڵى وەر گێڕانى توێژینەوەکە ئەبن بۆ ئەوەى بزانن چیە توێژینەوەکانیان باسى چى ئەکات، لێرەدا بازاڕێکى گەورە دروستدەبێت بۆ ئەوانەى وەرگێران دەکەن یان کۆپى دەکەن ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە هۆشیارى و زانین لاى تاکى ئێمە زۆر لاوازە بۆیە ئەو بازاڕەى دروستکردووە”.
مامۆستاکەى زانکۆ ئەوەشدەخاتەڕوو لەم توێژینەوەیەدا ئەوەم بۆدەرکەوت کە چەند پارە دەدەن بە توێژینەوەکەیان بۆ کۆپى و وەرگێڕان و پێداویستیەکان 38،9% دەڵێن 100 هەزار بۆ 200 هەزاردینار دەدەن بەڵام لە توێژینەوەکەمدا بەکۆى گشتى 50 دۆلارم داناوە بەو پێوەرەى 25 هەزار توێژینەوە کراوە لە ماوەى سێ ساڵدا لەسەرو یەک ملیۆن دۆلارەوە بەس خێزانەکان یاویانە بە مناڵەکانیان بۆئەوەى توێژینەوەکانى زانکۆى پێتەواو بکەن کە هیچ کەسێک لەئێمە هەست بەتەنها لاپەڕەیەکیش ناکەین.
لەو توێژینەوەیەدا ئەوەش باسکراوە کە لە بەشى حکومى کە زانکۆى ئێواران و بەیانیانە بەتەنها لەماوەى دوو ساڵدا 32 ملیۆن دینار دراوە بەسەرپەرشتیارى توێژینەوەى خوێندکاران کە هیچ لایەنێک سودى لێوەرنەگرتووە.
سەبارەت بەوەى خوێنکاران تا چەند سود وەردەگرن لەم توێژینەوەیە و لێى ڕازین زۆربەیان لێى ڕازى نیە تەنها توێژینەوەکەى بکات و تەواو بێت.