گۆگڵ دزی‌ كریسمسه‌

به‌مدواییه‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌نوێترین كۆپی‌ سیستمی‌ كارپێكه‌ری‌ مۆبایلی‌ ئه‌ندرۆیدی‌ كۆمپانیای‌ گۆگڵدا دۆزرایه‌وه‌، كه‌ بووه‌ مایه‌ی‌ سه‌رسامی‌ میدیاكان‌و چالاكوانانی‌ ئه‌و بواره‌.
سایتی‌ موبنا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ڕۆژژمێری‌ نوێترین كۆپی‌ سیستمی‌ كارپێكه‌ری‌ ئه‌ندرۆیدی‌ گۆگڵدا مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م، كه‌ ده‌كاته‌ دوانزه‌هه‌مین مانگی‌ ساڵی‌ زاینی‌ سڕاوه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ش ڕۆژژمێری‌ ئه‌ندرۆیدی‌ گۆگڵ پێكهاتووه‌ له‌ (11) مانگ.
ئه‌گه‌رچی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ له‌سیستمه‌ كارپێكه‌ره‌كه‌ی‌ گۆگڵه‌وه‌ زۆر دووره‌، به‌ڵام كۆمپانیای‌ ناوبراو به‌كارهێنه‌رانی‌ خۆی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ كرده‌وه‌، وه‌ك ده‌وترێت ئه‌و گرفته‌ ته‌نها له‌كۆپی‌ (Jelly Bean 4.2.)دا بوونی‌ هه‌یه‌.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ش، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ له‌لایه‌ن تیمی‌ ئه‌ندرۆیده‌وه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ش، نیگه‌رانی‌ زۆری‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ ئه‌و سیستمه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌‌و چاودێرانیش كۆمپانیای‌ گۆگڵیان وه‌ك دزی‌ كریسمس ناوزه‌ند كرد.
————————————————————–